ئەبو سەییاف كێیە؟

0

نوچەنێت-ئەلعەرەبییە

 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێیوایە ئەبو سەییاف پەیوەندییەكی پتەوی بە ئەبوبەكر بەغدادییەوە هەیە، بۆیە زۆر بۆ ئەمریكا گرنگتر بوو دەستگیری بكات، بەڵام دوای كوشتنیشی ئەمریكییەكان توانیویانە هەم ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی و هەم هاوسەرەكەشی دەستگیر بكەن.

 

گرنگیی ئەبو سەییاف بۆ ئەمریكا لە شێوازی دەستگیكردنی ئەبو سەیافیشەوە دەردەكەوێت، چونكە هەتا ئێستا ئەمریكییەكان تەنیا لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لە داعشیان داوە، بەڵام بۆ دەستگیكردنی ئەبو سەییاف هێزێكی تایبەتیی كۆماندۆز راستەوخۆ دابەزینە پارێزگەی دێرزووری سووریا و لە رووبەڕووبوونەوەیەكی راستەوخۆدا ئەبو سەییاف و 10 پاسەوانی ئەویان كوشت و ژنەكەشیان دەستگیركرد و گواستیانەوە عێراق.

 

بەگوێرەی زانیارییەكی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، ئەبو سەییاف بە چەند ناوێكی تریش ناسراوە لەوانە ئەبو محەممەد عێراقی و عەبدولغەنی.

 

ناوی ناسراوی ئەبو سەییاف بریتییە لە نەبیل جبووری و بە ئەبو ساڵحیش بانگ دەكرێت.

 

ئەبو سەییاف لە موسڵ چالاكییەكانی خۆی چڕكردبووە و بەرپرسی كاروباری نەوت و دارایی داعش بووە و پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ زۆربەی سەركردە باڵاكانی ئەو رێكخراوە هەبووە.

 

لەم دواییانە ئەبوبەكر بەغدادی داوای لە ئەبو سەییاف كردبوو رووبكاتە پارێزگای دەیر زووری سووریا و لەوێ رۆڵی كارگێڕی و سەربازیی وەربگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com