جیاوازی نێوان ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك و گێڕ عادی باشییەكان و خراپیەكانی هەریەكەیان
هەر لە كۆنەوە تا ئەم سەردەمە جیاوازی زۆر لە نێوان ئۆتۆمبێلەكاندا هەیە لە رووی شێواز و توانایانەوە ، هەندێكیان گێڕی عادییان هەیە و هەندێكیان ئۆتۆماتیك، هەندێك كەس ئۆتۆمبیلی ئۆتۆماتیكی پێ باشترە و هەندێكیش عادی .
باشی و خراپییەكانی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی
باشییەكان:
– هەڵمەتی زیاترە و كەمتر بەنزین خەرج دەكات.
– بە كاتێكی كەم دەگاتە بەرزترین خێرایی.
– كێشی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی زۆر كەمترە لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك بە نزیكەی 50 كیلۆگرام ، هەروەها كێشی لەسەر رێگە كەمترە و خێرایی زیاترە.
– تێچووی چاككردنەوەی زۆر كەمترە لە ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیك.
– چێژ لە لێخوڕین وەردەگریت و ئاسانتر كۆنترۆڵی خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێت.
خراپییەكانی : تاكە خراپی باوی ئەم ئۆتۆمبیلە ئەوەیە كە هەست بە ماندوو بوون دەكەی لەكاتی لێخوڕیندا بە تایبەتی لە رێگەی قەرەباڵغ بەهۆی زۆر بەكارهێنانی كلاج.
باشی و خراپییەكانی ئۆتۆمبیلی گێڕ ئۆتۆماتیك
باشییەكان:
– زۆر ئاسودەی لەكاتی لێخوڕیندا لە رێگە قەرەباڵغەكان
– لێخوڕینی ئاسانە
– بە بەراورد لەگەڵ ئۆتۆمبیلی گێڕ عادی كەمتر خراپ دەبێت و پارچەكانی تێكدەچن.
خراپییەكانی : كاتێك لە ئیش دەكەوێت لە جێگەی خۆی ناجوڵێت و پێویستە میكانیكیەكی تایبەتمەند ئیشی پێبكاتەوە، تێچووی چاككردنەوەی زۆرە بە بەراورد لەگەڵ ئۆتۆمبیلی گێڕ عادی ، بەنزین زۆر خەرج دەكات، تەمەنی بزوێنەرەكەی كەمترە لە تەمەنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی.