سەرۆك كۆمار سەردانی ناوچەی ئەعزەمیە دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بە مەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو دەست درێژییەی كە ناوچەكە شەوی چوارشەممەی رابردو بە خۆیەوە بینی و هەڵكوترایە سەر بینای دەستەی وەبەر هێنانی وەقفی سونی لە ئەعزەمیە و ئاگر بەردرایە ماڵ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان،ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٥/٥/١٦ سەرۆك كۆماری عێراق فوئاد مەعسوم سەردانی ئەعزەمیە و مزگەوتی ئەبو حەنیفەی نوعمانی كرد.

هاوكات سەرۆك كۆمار چاوی كەوت بە عەللامە دكتۆر ئەحمەد حەسەن ئەلتەها سەرۆكی كۆمەڵگای فیقهی عێراقیی بۆ گەورە زانایانی بانگخواز و فتوا و، ژمارەیەك لە گەورە زانایانی كۆمەڵگای فیقه و كەسایەتیە دیارەكانی ناوچەی ئەعزەمیە.

مەعسوم لە میانەی دیدارەكانیدا هاوخەمیی و هاوسۆزی قوڵی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیەكانی چوارشەممەی رابردو و تەواوی دانیشتوانی ئەعزەمیە دەربڕی و بە توندی ئاشوب گێڕان و هاندەرانی ناكۆكیی دەمارگیریی تائیفیی ئیدانە كرد، داواشیكرد دامەزراوە ئەمنییەكان بەرپرسیارانی ئەو رەفتارە قێزەونانە راپێچ بكەن وبەسزای عادیلانەیان.

سەرۆك كۆمار ستایشی هوشیاریی زانایانی ئاینیی و هێزەكانی ئاسایش و دانیشتوانی ناوچەكەی كرد.

لای خۆشیانەوە زانایانی ئاینیی لەسەر و هەمویانەوە شێخ ئەحمەد حەسن ئەلتەها سوپاسی سەرۆك مەعسومیان كرد بۆ سەردانەكەی،ستایشی رۆل و دەستپێشخەریە كانیشیان كرد بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بەدیهێنانی ئاشتبونەوەی گشتیی،راشیان گەیاند پێویستە بەرپرسیارانی تاوانی دوبەرەكیی نانەوەی تائیفیی و دەستدرێژیكردنە سەر زانایانی ئاینیی، راپێچی بەردەم دادگا بكرێن تا هەرچی زوە بەسزای رەوا بگەیەنرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com