نوچه نێت
رۆژنامه‌ى ئێندیپێندتى به‌ریتانى راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌ناوى زه‌واج نیكاح هه‌ڵده‌خه‌له‌تێن و دواتریش وه‌ك خۆكوژ ره‌وانه‌ى شوێنه‌كان ده‌كرێن.
راپۆرته‌كه‌ى ئیندیپێندت به ناونیشانى” شەڕ لەگەڵ داعش: بووكەكان غەسل دەماخ كراون و كراونەتە خۆكوژ” ئه‌و راپۆرته نموونه‌ى ژنێكى وه‌رگرتووه كه خه‌ڵكى موسڵه و ته‌مه‌نى 32 ساڵه و دایكى دوو منداڵه به‌ناوى عائیشه له‌راپۆرته‌كه ناوى هاتووه. ئه‌و ژنه باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن داعشه‌وه خول بۆ ژنان ده‌كرێته‌وه و فێرى ئه‌وه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ده‌بێت گوێڕایه‌ڵى مێرده‌كانیان بن. هه‌رچییه‌ك مێرد داواى بكات ده‌بێت ژنه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات. عائیشه كه داواى له‌رۆژنامه‌كه كردووه ناوه‌كه‌ى بگۆڕِێت ده‌ڵێ” مێرده‌كه‌م سه‌ره‌تا هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژ ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه. به‌ڵام دواتر هه‌موو رۆژى ده‌هات وباسى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كردم كه چۆن ژن ده‌بێت له‌خزمه‌تى كۆمه‌ڵگاى موسڵمان دابێت” وه‌ك عائیشه باسى ده‌كات مێرده‌كه‌ى چه‌كدارى داعش بووه. بۆیه دوایین جارناچارى كردووه بچێته خولێك كه ژنان فێرى ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوكارى كۆمه‌ڵگاى موسڵمانان بێت و گۆشت و خوێنى خۆى له‌پێناو خودا و پێغه‌مبه‌ر ببه‌خشێ. عائیشه كاتێك زانیویه‌تى بۆ خۆكوژى ئاماده‌یان ده‌كه‌ن ده‌ڵێ كاتێك له‌مه‌به‌ستیان گه‌یشتم رۆژێك خۆم نه‌خۆش خست و گوایه منداڵه‌كانیشم نه‌خۆشن. به‌منداڵه‌كانیشم گوت ده‌چینه ماڵى پوریان به‌ڵام راستیه‌كه‌ى به‌هۆى كوڕه‌مامێكم له موسڵ رامكرد و هاتمه كوردستان. ئه‌و كوڕه مامه پێشتر چه‌ندین كه‌سى دیكه نه‌جات داوه. هه‌رچه‌نده راپۆرته‌كه ئاشكراى ناكات ئه‌و ژنه له‌كوێى كوردستان ده‌ژیت به‌ڵام راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن پاتریك كۆمبورن له هه‌ولێر ئاماده‌كراوه.
به‌سه‌رهاتى ژنێكى ناو داعش :بووكه‌كان چۆن ده‌كرێنه خۆكوژ؟
0
Share.