نوچه نێت
له‌رووى ده‌روونیه‌وه سێكس زۆرجار گرفت و نه‌خۆشى بۆ تاك هه‌یه. دوو نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌یه كه له‌رێگاى سێكسه‌وه ره‌فتاره‌كه‌ى به‌دیار ده‌كه‌وێت ئه‌وانیش سادی و مازۆخییه. سادى ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌یه‌وێ له‌رێگاى سێكسه‌وه ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر ئازار بدات. كۆمه‌ڵێك شێوازیش بۆ ئه‌مه هه‌یه. له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى دیكه جیاوازه. هه‌ندێك له‌وانه په‌ناده‌باته به‌ر زله‌لێدان له‌روومه‌تى ئافره‌ت و یان له‌سمتى. یان به‌توندى مه‌مكه‌كانى ده‌گوشێ یان گه‌زه له‌جه‌سته‌ى ده‌دات. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك هه‌یه ئامێرى وه‌ك قایش و جگه‌ره‌ش به‌كارده‌هێنن. ئه‌گه‌ر كه‌سه سادیه‌كه ژنیش بێت حه‌زده‌كات پیاوه‌كه له‌به‌رده‌مى زه‌لیل بێت و ئه‌و جێیانه‌ى بلێسێته‌وه كه شیاو نیین بۆ نموونه ژێر پیى یان هه‌ر شوێنێكى دیكه‌ى. مازۆخیش به‌پێچه‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه حه‌ز ده‌كات له كاتى سێكس ئازار بدرێت و خۆى له‌زه‌ت ده‌بینێت كه ئازار ده‌درێت. هه‌ردووكیان پێچه‌وانه‌ى یه‌كترن به‌ڵام له‌رووى ده‌روونییه‌وه هیچ جیاوازێكیان نییه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و جۆره ره‌فتارانه له‌سێكس ده‌كه‌ن كه‌سانى نه‌خۆشن و پێویستیان به‌وه هه‌یه سه‌ردانى پزیشكى تایبه‌ت بكه‌ن.
وریابه و ئه‌م دوو نه‌خۆشیه‌ى ترسناكه‌ى سێكس بناسه؟
0
Share.