به‌ره‌ى توركمانى: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانى سه‌ربه‌خۆى ئابوورى كوردستان ده‌كه‌ین

0

نوچەنێت.تایبەت:
سه‌رۆكى لیستى به‌ره‌ى توركمانى له‌په‌ڕله‌مانى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆیان له‌باره‌ى ئابوورى كوردستان دیارده‌كات و ده‌ڵێ” به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانى ئه‌وه‌ین هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى سه‌ربه‌خۆ بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌”.
پێشتر بەرەی توركمانی بەوە تۆمەتبار دەكرا كە دژی سیاسەتی هه‌رێمى كوردستانە، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵوێستیان گۆڕاوه‌ له‌دوایین هه‌ڵوێست داواى سه‌ربه‌خۆى ئابوورى كوردستان ده‌كه‌ن . لەوبارەیەوە ئایدن مەعروف سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئێمە پێشتر و هیچ كاتێك وەكو جەبهەی توركومانی عێراق و لیستی بەرەی توركمانی دژی سەربەخۆی ئابوری هەرێمی كوردستان نەبوین بەڵكو ئێمە لەگەڵ سەربەخۆی ئابوری كوردستانین“.
ئایدن مەعروف،كەلەهەمان كات ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانییە وتیشی”عێراق دژی سەربەخۆی ئابووری كوردستانە،ئێمە وەكو جەبهە تەڕەف نین لەو كێشەیە بەڵكو بەغدا تەڕەفە“.

سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی راشیگەیاند”ئێمە بەهەموو شێوەیەك پشتوانیی هەرێمی كوردستان دەكەین كەنەوتی خۆی سەربەخۆ بنێرێتە دەرەوەو بیفرۆشێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com