ئەمەریكا دەیەوێت دڵنیا بێت چەك دەگاتە پێشمەرگە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت،ئەمەریكا دەیەوێت دڵنیا بێت چەك دەگاتە دەستی پێشمەرگە.
جەبار یاوەر،ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە،بە ماڵپەری فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”پێشمەرگە ئێستا و داهاتوویشی گەشە،لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا كە ناوی پێشمەرگە دێت، هەموو وڵاتانی دونیا پێی ئاشنان و هاوپەیمانیی نێونەتەوەییش 11 نوێنەری لە هەرێمی كوردستانن كە، هاوكاری و مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەكەن، ئەمە جگە لەوەی زۆرێك لە وڵاتان چەك و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە دەنێرن”.

وتیشی”ئێستا و داهاتووی پێشمەرگە گەشە و یاسایەك لە كۆنگرێسی ئەمەریكا بڕیاری لەسەر دراوە كە ڕاستەوخۆ چەك بدرێتە پێشمەرگە، كە ئەم هاوكارییە بە شێوەیەكە ئەمەریكا نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق و پشكێكیش بۆ پێشمەرگە دیاری كراوە”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە”هەموو هاوكارییەكان بۆ حكوومەتی عێراقن، چونكە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بەیاننامەی دەركردووە و دەڵێت، ئێمە مەبەستمان ئەوە نییە عێراقمان كردبێتە 3 دەوڵەت، بەڵكە ئەو پارە و چەكەی دیاریمان كردووە، ڕەچاوی پێكهاتەكانمان كردووە، بۆیە 25%ـی هاوكارییەكان بۆ پێشمەرگەی كوردستانە، ئەمەیش لە یاساكەدا دیاری كراوە، واتا لە ئەمەریكاوە ڕێژەكە دیاری كراوە و جیا كراوەتەوە”.

ئاماژەیشی دا”ئەمەریكا وایان بە باش زانیوە كە هەر لە ئەمەریكاوە پشكی كورد و سوننە جیا بكرێتەوە، چونكە دەیەوێت دڵنیا بێت پشكی خۆیان بگاتە دەست پێشمەرگە و سوننە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com