مەحمود عوسمان: ئێران لەرێگەی بەغداوە فشار دەخاتە سەر کورد

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سیاسەتمەدارێكی کورد دەڵێت،ئێران رۆڵی هەیە لەم دۆخەی ئێستادا و پێشبینی دەکرێت لەرێگەی بەغداوە بیەوێت فشار لە کورد بکات، تا لە تورکیا دوربکەوێتەوە و زیاتر بەرەو ئێران بچێت

مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد بە nrt رایگەیاندوە:حکومەتی هەرێم دەبێت ئەمجارە لەسەر ئاستێکی باڵادا و بە وردی نەک تەنها لەسەر نەوت و بودجە بەڵکو لەسەر ماددەی ١٤٠ و پێشمەرگەش گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات بە ئامادەبوونی لایەنی سێیەم.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەگەری جێ بەجێ نەكردنی رێکنەکەوتندا حکومەتی هەرێم بژاردەی دابینکردنی ئابووری خۆی هەیە لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بە سەربەخۆیی، دەشڵێت پێویستە کورد کێشەکانی لەگەڵ ئەمەریکاو ئەو لایەنانەی پێداگربوون لەسەر بەشداریکردنی کورد لە حکومەتەکەی عەبادیدا باس بکات.

مەحمود عوسمان راشیگەیاند، ئێران رۆڵی هەیە لەم دۆخەی ئێستادا و پێشبینی دەکرێت لەرێگەی بەغداوە بیەوێت فشار لە کورد بکات، تا لە تورکیا دوربکەوێتەوە و زیاتر بەرەو ئێران بچێت.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com