نوچه نێت
ئه‌مڕۆ تۆمارێكى ده‌نگى عزه‌ت دوورى جێگرى سه‌رۆكى پێشووترى عێراق بڵاو ده‌بێته‌وه و ره‌خنه له راگه‌یاندنى به‌عس ده‌گرێت به‌وه‌ى چه‌كداركردنى سوننه‌یان به‌هۆكارى دابه‌شكردنى عێراق زانیوه و ئه‌و پێیوایه به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌كداركردنى عه‌شایه‌رى سوننه ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى عێراق و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وان وه‌ك به‌عس دژى هه‌ر دابه‌شكردنێكى عێراق ده‌بنه‌وه ته‌نها كوردستان نه‌بێت كه به‌گوته‌ى ئه‌و” بارودۆخێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى تایبه‌ته”. له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات كه وا له‌خه‌ڵك گه‌ینراوه كه داعش به‌عس و به‌عس داعشه . ده‌ڵێ” به‌عس له‌سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندى به‌داعشه‌وه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ په‌یوه‌ندیش دروست بكه‌ین ئه‌مه دروست نابێت چونكه داعش به‌عس ته‌كفیر ده‌كات”. جیا له‌مه‌ش نوچه ناتوانێ ئه‌مه پشت‌راست بكاته‌وه كه ده‌نگه‌كه هى دوورییه یان نا.