نوچەنێت.ههولێر:
عەبادی ڕێگری لەوەرگرتنی چوار پۆست لەلایەن کوردەوە دەكات و قائیمقامی خورماتووش دەڵێت،لایەنی پەیوەندیدارمان لێ ئاگادار کردوەتەوە.
شەلال عەبدول قائیمقامی قەزای خورماتوو بە snnى ڕایگەیاندوە”چوار پۆست کە پشکی کوردە لەقەزای خورماتوو، رێگری بۆ دروست دەکرێت،بۆئەوەی بە کورد نەدروێت“.
لەبارەی پۆستەکانەوە،ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە”پۆستەکان بریتین لە بەرێوەبەری کارەبای سەڵاحەدین و بەرێوەبەری شارەوانی خورماتوو و بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو کە بڕیاری عەبادیشی لەسەرە و ھاوکات عەمیدی کۆلیژی پەروەردەی خورماتوو“.
قائیمقامی قەزای خورماتوو،ڕاشیگەیاند”پێنەدانی ئەو پۆستانە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندییدارەکانەوەیە لە حکومەتی عیراق، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کاندیدەکانیان کوردە و بەھۆیەوە ڕێگری بۆ دروست دەکرێت“.
ئەوەشی خستەڕوو کە”بەدواداچوونیان بۆئەوگرفتانە کردووەو لایەنی پەیوەندییدار و فراکسیۆنی یەکێتیان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاگادار کردۆتەوە و لەھەوڵی چارەسەرکردنیداین“.