نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت،تا هەرێمی كوردستان بەم جۆرەی ئێستا لەگەڵ عێراق بمێنێتەوە حاڵی لەوە باشتر نابێت بۆیە کاتى ئەوەش هاتوە گەلی كوردستان بڕیاری خۆی بدات.
كەمال كەركوكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان،بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاندوە”لەدوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە عێراق لەسەر بنەمای هەڵە دروستبوە، بۆیە پێویستە ئەم هەڵەیەش چاكبكرێتەوە و هەر لایەنێك بڕیار لەچارەنوسی خۆی بدات، “ئێستاش كاتی ئەوە هاتوە گەلی كوردستان بڕیاری خۆی بدات“.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتى، ئاماژە بەوە دەکات کە”شیعە و سوننە قبوڵی ئەوە ناكەن كورد حوكمیان بكات و دەپرسێت “بۆچی ئێمە قبوڵی ئەوە بكەین ئەوان حوكممان بكەن؟“.
کەرکوکى پێشیوایە”تا هەرێمی كوردستان بەم جۆرەی ئێستا لەگەڵ عێراق بمێنێتەوە حاڵی لەوە باشتر نابێت، بۆیە بەپێویستی دەزانێت پەرلەمانی كوردستان زەمینەیەك دروست بكات بۆ ئەوەی ریفراندۆم بكرێت تا گەلی كورد بڕیار لەچارەنوسی خۆی بدات“.