نوچەنێت-ئاژانسەكان
سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراقی رۆژی هەینی رایگەیاند كە چەند فڕۆكەیەكی تایبەتی ئەمریكی هەستاوە بە گواستنەوەی راوێژكارە ئەمریكییەكان لە بنكەی حەببانیەی سەربازییەوە و بۆ دەرەوەی پارێزگاكە گواستونیانەتەوە.
سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی وتویەتی “فڕؤكە تایبەتە ئەمریكییەكان راوێژكارە سەربازییەكانیان هەڵكرت و بۆ ناوچەی سەوزیان گواستونەتەوە”.
سەرچاوەكە وتویەتی كۆنترۆڵكردنی خێرای رومادی لەلایەن داعشەوە ئەمریكییەكانی تووشی شۆك كردووە و دەترسن بە ئاسانی بنكەی سەربازیی حەببانیەش كۆنترۆڵ بكات.