نوچەنێت-ئاژانسەكان
ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئەمیری قەتەر دەڵێت دیداری وڵاتانی كەنداو لەگەڵ ئەمریكا بەرهەمداربووە و پێكەوە سەرجەم گرفتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كردوە، لەوانە چالاكییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.
ئەمیری قەتەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە كامپ دیڤد وتی هەمووان كۆك بوون كە نابێ ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی.
شێخ تەمیم بە ئاماژە بە جموجوڵەكانی ئێران لە یەمەن و عێراق و سوریا وتی “هەموومان رەتیدەكەینەوە وڵاتی غەیرە عەرەبی دەستێوەردان بكەن لە كاروباری وڵاتانی عەرەبیدا”.
بە وتەی ئەمیری قەتەر هەماهەنگیی نێوان وڵاتە عەرەبییەكانی كەنداو و ئەمریكا بەردەوام دەبێت و ساڵی داهاتوو كۆنگرەیەكی باڵا دەبەستن.
باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی پابەندە بە پاراستنی ئاساییشی وڵاتانی كەنداو لەدژی هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی.