نوچه نێت
زاهیر عه‌بادى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى نیشیتمانى، به‌حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه له‌بارزانى ده‌كات.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى وباسكردنى ئه‌وه‌ى چه‌ند وڵاتێك پاڵپشتى له‌ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كات ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ناوى زاهیر عه‌بادى هه‌ڕه‌شه له‌بارزانى ده‌كات و به پارچه پارچه‌كردنى عێراق تۆمه‌تبارى ده‌كات . ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌ڵێ” چۆن حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌نگارى داعش بوون . ئه‌وهاش به‌ره‌نگارى بارزانى ده‌بنه‌وه” توڕه‌یى ئه‌ندامانى شیعه له‌باسى سه‌ربه‌خۆیى و مه‌سه‌له‌ى نه‌وت رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر ده‌بێت و ئه‌و ئه‌ندامه ده‌ڵێ” نه‌وت موڵكى عێراقه موڵكى هه‌رێم نییه”.
عه‌بادى : به حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه له‌بارزانى ده‌كات
0
Share.