چەند نهێنییەكی نوێی سەددام لەزاری پشكنەرێكی ئەمەریكییەوە: لە چی پەشیمان بوو؟ لەبەر دڵی كێ‌ ریشی هێشتەوە؟

0

چەند نهێنییەكی نوێی سەددام لەزاری پشكنەرێكی ئەمەریكییەوە:
لە چی پەشیمان بوو؟ لەبەر دڵی كێ‌ ریشی هێشتەوە؟

نوچەنێت- ئەلجیران

 

مایك مۆریل جێگری پێشووی بەرێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) ، لە زاری چارلز دۆلفەر سەرۆكی تیمی پشكنەرانی چەكی كۆمەڵكوژی عێراقەوە وتی كە سەددام حسین بڕوای نەدەكرد كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رووبەڕووی دەوەستێتەوە لە بەرامبەر چوونە ناو خاكی كوێت لە ساڵی 1990.

 

مۆرێل  لە كتێبەكەیدا كە دوێنێ‌ لەژێر ناونیشانی ” جەنگە گەورەكە لە سەردەمی ئێمەدا” بڵاو بۆتەوە دەڵێت ” دۆلفەر پێیراگەیاندم كە سەددام بڕوای نەدەكرد ئەمریكا رووبەڕووی بێتەوە لەكاتی چوونە ناو خاكی كوێتەوە”.

 

هەروەك لە كتێبەكەدا هاتوە سەددام بە دۆلفەری وتوە ” گوێ بگرە ، ئەگەر ئێوە لە ئەمریكا نەتاندەویست بچمە ناو كوێتەوە كەواتە بۆ پێتان نەوتم كە 500 هەزار سەرباز و 6 كۆمەڵە لە هەڵگری فڕۆكە و بە هاوپەیمانێتی 32 وڵات بڵاو دەكەنەوە؟”

 

ئەوەشی وت :” من شێت نیم ، ئەگەر پێتان بوتمایە ، هەرگیز نەدەچوومە كوێتەوە”.

 

بەپێی ئەوەی مورێل لە سەرزاری دولفەرەوە گێڕاویەتەوە، باوەڕی كۆتایی سەددام ئەوە بوە كە روكاری خۆی بپارێزێت بەوەی كە گوایە چەكی كۆمەڵكوژی هەیە بە مەبەستی ترساندنی دوژمنی یەكەمی كە ئێرانە.

 

مورێل هەروەها نوسیویەتی ” دولفەر پێیوابوە كە سەدام بڕوای وابوە هەواڵگری ئەمریكا هێندە وریایە كە راستیەكە بزانێت ( واتە دەزانێت سەددام چەكی كۆمەڵكوژی نیە) ، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەمریكا سزاكانی سەری سوك دەكات ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە ئەمریكا هەرگیز هێرش ناكاتە سەری ، درێژەی پێدەدات و دەڵێت ” تەنانەت سەدامیش متمانەیەكی بێ‌ پایانی بە هەواڵگری ئەمریكا هەبوو”.

 

موریل دەڵێت ” سەددام بروای وابوو ئەمریكا بە راددەیەك زیرەكە كە دەزانێت چی دەڵێت و چی دەكات ، ئەو پێیوابوو ئەمریكا هیچ كێشەیەكی نابێت لەگەڵ داگیر كردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە، ئەمەش شیكردنەوەیەكی هەڵەی سەددام بوو”.

 

موریل دەشڵێت ” ئەمە هەمووی ئەوە دەردەخات كە سەددام شیكردنەوەیەكی هەڵەی هەبوو بەرامبەر ئێمە ، ئێمەش هەروەها شیكردنەوەی هەڵەمان هەبوو بەرامبەر سەددام ، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بكەوینە جەنگەوە لەگەڵی و سەددام دەسەڵاتەكەی لەدەست بدات”.

 

مۆریل چیرۆكێكی تر لەبارەی سەددامەوە دەگێڕێتەوە لەو كاتەدا كە لای ئەمریكیەكان زیندانی بوە، ئەو ریشی تاشیبوو، توشی كیشەیەكی تەندروستی بوو، گواستیانەوە بۆ كلینیكێكی سەر بە سوپای ئەمریكا، لەوێ‌ پەرستارێكی ئەمریكی بینی ، سەدامیش پیایدا هەڵدا بەڵام پەرستارەكە هیچ گرنگیەكی نە بە سەددام و نە بە پیاهەڵدانەكەی نەدا”.

 

لە رێگەی گەڕانەوەیاندا لە كلینیكەكە سەددام لە هاورێ‌ ئەمریكیەكەی كە بەرپرسی لێكۆڵینەوە بوو لەگەڵی پرسی كە بۆچی پەرستارە ئەمریكیەكە هیچ گرنگیەكی پێنەدا، لێكۆڵەرەكەش وەڵامی داوەتەوە كە پەرستارە ئەمریكییەكان پیاوی ریشدارییان خۆشدەوێت، موریل دەڵێت لەو رۆژەوە سەددام ریشی هێشتەوە.

 

موریل ناوی لیكۆڵەرەكەی نەهێناوە بەڵام نوسەرێكی تر كە ناوی روناڵد كیسلەرە ساڵی 2008 كتێبێكی بڵاو كردەوە ، بەشێكی بە پێنوسی ئەو لێكۆڵەرە نوسرابوو و باسی ئەزموونی خۆی لەگەڵ سەددام كردوە، كە ئەمریكییەكی بە رەگەز لوبنانیە و لەگەڵ ” نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدرالی” (ئێف بی ئای) كار دەكات و ناوی جۆرج پیرۆیە ، پیرۆ خۆی لەسەرزاری سەددامەوە گێرَاویەتەوە دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كردوە كە سەددام چەكی كۆكوژی نەبوە بەڵكو تەنها ویستویەتی وای دەربخات بۆ ئەوەی ئێرانی پێبترسێنێت.

 

دەربارەی سەددام و پەرستارەكە مۆریل دەڵێت دوای چەند هەفتەیەك سەددام بە ریشەوە چوە ناو دادگا وای لە رۆژنامەنوسان كرد پرسیار لەبارەی ریشییەوە بكەن ، شیكەرەوەیەكی پێشووی “سی ئای ئەی ” لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە وتی سەددام دەیەویست مەیلی ئیسلامیەكان بەلای خۆیدا راكێشێت لە دادگادا، بەڵام هۆكاری راستەقینەی پشت ئەو ریشە كە لە خەڵكی شاردبوەوە بۆ بەدەستهێنانی دڵی پەرستارە ئەمریكییەكە بوو، ئەمەش نمونەیەكی تری ( ئەگەر گاڵتەجاڕیش بێت ) هەڵە خوێندنەوەی سەددامە بۆ ئەمریكیەكان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com