نوچه نێت. تایبه‌ت
دواى رۆژێك له‌هه‌واڵى كوژرانى ئه‌بوعه‌لاى عه‌فرى. خه‌لیفه‌ى یه‌كه‌مى داعش تۆمارێكى ده‌نگى بڵاوده‌كاته‌وه و شاره‌زایان چه‌ند نهێنیه‌كى تۆماره ده‌نگییه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعش دوێنێ پێنج شه‌ممه تۆمارێكى ده‌نگى بڵاوكرده‌وه كه 35 خوله‌ك بوو. كه ئه‌مه چه‌ند مانگێكى هیچ تۆمارێكى ده‌نگى نه‌بووه. ئه‌وه‌ى جێگاى تێبینى بێت ئه‌وه‌یه ئه‌و وتاره‌ى خه‌لیفه‌ى داعش له‌كاتێكدێت كه‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه باس له‌بریندار بوون و ته‌نانه‌ت باس له‌كوژرانیشى كراوه. ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى ئه‌و راپۆرت و هه‌واڵانه ده‌بێت كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. تێبینیه‌كى دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌و تۆماره ده‌نگییه له‌لایه‌ن ده‌زگاى فورقان بلاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌و ناوه پێشتر كارى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى كاروچالاكییه‌كانى قاعیده ده‌كرد. ئێستاش كار بۆ داعش ده‌كات. دیاره ناتوانرێت كاتى تۆماركردنه‌كه پشتڕاست بكرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه به‌غدادى داوا له موسڵمانان ده‌كات كۆچ بۆ خاكى خه‌لافه‌ت بكه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كه تێبینى ده‌كرێت داعش ناتوانێت سه‌رنجى گه‌نجان بۆلاى خۆى رابكێشێ. جیا له‌مه‌ش ئه‌و تۆماره ده‌نگیه له‌كاتێكدایه دواى تۆخبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى به‌غدادى و رۆژێك پێش تۆماره‌كه باس له‌كوشتنى ئه‌بو عه‌لاى عه‌فرى ده‌كرێت.واته خه‌لیفه و جێگره‌كه‌ى باسى كوشتن‌یان ده‌كرێت. هیشام هاشمى شاره‌زا له‌داعش چه‌ند تێبینیه‌ك له‌باره‌ى تۆماره‌كه‌ى به‌غدادى بڵاو ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش 6 خاڵ ده‌ستنیشان ده‌كات
یه‌كه‌م: به‌غدادى هێشتا كێشه‌ى ده‌روونى هه‌یه و به‌خۆیه‌وه ده‌نازێ و رقى بۆ خه‌ڵكى عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن ده‌رده‌برێت.
دووه‌م: كێ به وته‌كانى خه‌لیفه‌ى داعش دڵخۆشه: هیشام ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ى ئه‌هلى ئیمان بێت دڵى به‌و وتاره خۆش نابێت كه‌ته‌نها له كوشتن كورت كراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م: به‌غدادى ئێستاش قینه‌ى له‌ده‌م ده‌رده‌چێ دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو جیهادییه‌كانى له‌لا رۆیشت و به‌ته‌نیا ماوه‌یه و منداڵه وردكه و به‌عسیه‌كانى له‌گه‌ڵ ماوه كه چاوه‌ڕوانى مردنى ئه‌و ده‌كه‌ن.
چواره‌م: به‌غدادى نه‌یتوانیوه تۆمارێكى وێنه‌یى بڵاو بكاته‌وه . بۆیه ناتوانێ له‌ناو چه‌كداره‌كانى خۆى دڵه‌ڕاوكێ كه‌م بكاته‌وه به‌تایبه‌تى له تۆماره ده‌نگیه‌كه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر رووداوى نوێ نه‌كردووه ته‌نها قسه‌ى له‌سه‌ر رابردوو كردووه.
پێنجه‌م: وشه‌ى نوێ له وتاره‌كه‌ى به‌غدادى نه‌بوو. به‌ڵكو دووباره بوو و له‌شێوه‌ى پاڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ چه‌كداره‌كانى كه زۆریان چوونه‌ته ریزى به‌ره‌ى نوسڕه
شه‌شه‌م: به‌غدادى لاسایى ئه‌زمونى بن لادن ده‌كاته‌وه له‌دوژمنایه‌تى كردنى سعودیه و ده‌سه‌ڵاتدارانى كه‌نداو و ده‌یه‌وێ خۆی به تاكه راسپارده‌ى جیهاد بزانێ و ناوبانگى قاعیده ببات.
چه‌ند نهێنیه‌كى تۆماره ده‌نگیه‌كه‌ى خه‌لیفه‌ى داعش ئاشكرا ده‌بێت
0
Share.