نوێترین هەواڵەكانی شەڕی داعش لەناو رومادییەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

لەدوا پێشكەوتندا لەناو رومادی، داعش بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار و فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار لەناو سەنتەری شاری روماد سوتاند، دوای ئەوەی هێزەكانی سەر بە حكومەتی عێراق لێیان كشانەوە.

 

پاشان بەشێوەیەكی دڕندانە 50 پۆلیس و سەربازیان سووتاند ك بەهۆی نەمانی چەك و تەقەمەنییەوە بە دیلی كەوتنە دەست داعش.

 

داعش لە بڵندگۆی مزگەوتەكانی رومادییەوە هەڕەشە دەكەن كە هەركەس رومادی چۆڵ بكات دەیكوژن و دەبێت هەمووان لەناو ماڵەكانیان بمێننەوە.

 

بەهۆی ڕووداوەكانی ناو شاری رومادییەوە، قەدەغەی هاتووچۆ لە شارۆچكەی حەببانیەی رۆژهەڵاتی رومادی راگەیەنرا، دەبێ بڵێین حەببانییە ناوچەیەكی ستراتیژیە و كۆنترۆڵكردنی لەلایەن داعشەوە مەترسیدار دەبێت، چونكە بنكەیەكی سەربازیی گەورە و چەندین پارچە چەكی قورس و سووكی لێیە.

 

هەر بەپێی هەواڵەكان، دوای ماوەیەك گەمارۆدان” داعش نیوەڕۆی ئەمڕۆ توانیویەتی بارەگای (كۆمەڵگە حكومییەكان) كۆنترۆڵ بكات، كە بارەگای زۆرینەی فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای ئەنبارە.

 

لە ناحیەی ئەلبەغدادیش داعش 700 خانەوادەی گەمارۆداوە و مەترسیی روودانی كوشتاری بەكۆمەڵ دەكرێت.

 

بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار دەڵێن بەهۆی كەمتەرخەمی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراقەوە بوو كە ئەمڕۆ داعش توانی پێشكەوتنێكی بەرچاو لە سنووری ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت.

 

نوچەنێت سات بە ساتی دۆخی ناوچە گەرمەكانی شەڕتان بۆ دەگوازێتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com