نوچەنێت.هه‌ولێر:
قایمقامی دوز خورماتو ئاشكرای دەكات كە چوار پاسه‌وانه رفێنراوەكەی سه‌رۆك كۆماری عێراق له ژیاندا ماون.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو چوار پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك – به‌غدا بێ سه‌روشوێن بون و تائێستاش نه‌توانراوه چاره‌نوسیان یه‌كلا بكرێته‌وه.
لەوبارەیەوە شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی قه‌زای خورماتو به KNN ڕاگه‌یاندوە”ئه‌و چوار پاسه‌وانه‌ی سه‌رۆك كۆمار كه بێسه‌روشوێنن له‌ژیاندا ماون و به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌شیان وه‌فدێكیان ناردوه بۆ پارێزگای دیاله بۆ به‌دواداچون بۆ چاره‌نوسی پاسه‌وانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌وه‌یان“.
وتیشی”ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌م ڕێگایه‌وه پاسه‌وانه‌كان ئازادبكرێن، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ڕێگای عه‌شایه‌ری ئازادییان بكه‌ن“.