پەرلەمان یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكاتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆکایەتی پەرلەمان،ئامادەكاری دەكات بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم،سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵیش دەڵێت،ئەمە بابەتێکی ھەستیارە دەبێت بەشێوازێک یاساکە ھەموار بکرێتەوە کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت.

بەپێی ماددە (١) لە یاسای ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠١٣ (ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم بۆماوەی دوو ساڵ درێژ دەکرێتەوە تا ١٩ / ٨ / ٢٠١٥ وە ناکرێت بۆی دووبارە بکرێتەوە)، بۆیە پەرلەمان لەھەوڵدایە بەر لەو وادەیە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بەسازان لەنێوان لایەنەکاندا ھەموار بکاتەوە،بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای دروست نەبێت، چونکە ناتوانرێت بەر لەو وادەیە ئەو پرسە لەڕێگەی پرۆژەی دەستورەوە چارەسەر بکرێت،کەیەکێک بوو لەو سیناریۆیانەی پێشتر ئاماژەی پێدەدرا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئاگاداردەکاتەوە کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەموارکردنەوە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم.

لەوبارەوە مەڕوان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان،بەsnnڕاگەیاندوە”دوێنێ سەرۆکی پەرلەمان بەئامادەبوونی سکرتێری پەرلەمان لە یەکتر بینینێکی کورتدا لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری فراکسیۆنەکاندا،پێیڕاگەیاندین کە ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆ لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دەکرێت“.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، ئاماژەی بەوەشدا”سەرۆکی پەرلەمان مەبەستی لەو ئاگادارکردنەوەیە ئەوەبووە کە فراکسیۆنەکان لەسەر ئەو پرسە لەناو خۆیاندا و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیاندا گفتوگۆ بکەن، تاوەکو لەکاتی قسەکردن لەسەر ھەموارکردنەوەی یاساکەدا کارەکان باشتر ڕای بەڕێوەبڕوات“.

مەڕوان گەڵاڵی وتیشی”سەرۆکی پەرلەمان داوای لێکردین کەخۆمان ئامادە بکەین، بۆ قسەکردن لەسەر یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، چونکە بابەتێکی ھەستیارە و دەبێت بەشێوازێک یاساکە ھەموار بکرێتەوە کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت“.

لەبارەی وادەی قسەکردنیان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاساکە دەڵێت”تائێستا ڕۆژەکەی دیاری نەکراوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com