داعش قەسابخانەیەكی تر دەرهەق بە سوپا و حەشدی شەعبی ئەنجام دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

لە كاتژمێر 3 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە داعش هێرشێكی بەرفراوانی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە لە ناوچەكانی گەرمە و فەللوجە و رومادی و تێیدا چەندین خۆكوژ و ئوتومبیلی بۆمبرێژكراو و چەكداری قەناس بەدەستی  بەكارهێناوە.

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە شەڕەكاندا 73 سەرباز و پۆلیس و خۆبەخش كوژراون و 28ی دیكەش قۆڵبەستكراون، فڕؤكە جەنگییەكانی عێراقیش بە هەڵە 30 سەرباز و خۆبەخشی دیكەیان كوشتووە.

 

ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار شكستەكانی ئەمڕۆی سوپا و حەشدی شەعبی خستە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق و داوای فریاكەوتنی دەیان سەرباز و پۆلیس و خۆبەخشی دیكەی كرد كە داعش لە رومادی گەمارۆیداون.

 

سەرچاوەكان لە ئەنبارەوە دەڵێن ژمارەی قوربانییەكانی سوپا و حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە ئەنبار زۆر لەوە زیاترن كە بە فەرمی راگەیەنراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com