ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ربڵاوی كردەوە كە داعش یاسایەكی نوێی داناوە كە بەو پێیە رێگە بە ژنان دەدرێت بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی هاوسەرەكانیان خۆیان بتەقێننەوە.
رۆژنامەكە وێنەی چەند گرێبەستێكی هاوسەرگیری ژێر دەسەڵاتی داعشی بڵاوكردۆتەوە كە تێیاندا هاتووە كە ئەگەر پێشەوای مسوڵمانان داوای لە هاوسەرە ژنەكە كرد خۆی بتەقێنێتەوە، هاوسەرە پیاوەكە رێگریی لێنەكات.
شارەزایان دەڵێن ئەم یاسا نوێیە بۆ ئەوەیە داعش ژمارەیەكی زیاتری ژنی خۆكوژ لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە و لەدژی رەقیبەكانی بەكاریان بهێنێت.
