نوچەنێت-ئاژانسەكان
سەرچاوەكان لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراقەوە دەڵێن ئەمڕۆ چەكدارانی داعش شارۆچكەی جبەی سەر بە قەزای (هیت) یان داگیركردووە و پاشەكشەیان بە سوپای عێراق و چەكدارانی هۆزەكان كردووە.
سەرچاوەكان وتویانە داعش لە سێ میحوەرەوە هێرشی كردووە و شەڕێكی توند لەنێوان داعش لەلایەك و سەربازانی سوپای عێراق و چەكدارانی هۆزەكان لەلایەكی تر سەری هەڵداوە.
شەرەكە بە پاشەكشەی سوپا و هۆزەكان كۆتایی هاتووە و داعش شارۆچكەكەیان بەتەواوی داگیركردووە. هەمان سەرچاوە وتوشیەتی سوپای عێراق بە توندی تۆپبارانی چەكدارانی داعش دەكات و بەنیازن لە دژەهێرشێكدا شارۆچكەكەیان لێبسەننەوە.