150 سەربازی عێراقیی و حەشدی شەعبی كوژران

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

سەرچاوە عێراقییەكان دەڵێن ئەمڕۆ رۆژێكی خوێناوی بوو بۆ سەربازانی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار و زنجیرەیەك تەقینەوەی گەورە ئەوانی كردە ئامانج.

 

ئەو سەرچاوانە دەلێن زنجیرەیەك تەقینەوەی هاوكات سوپای عێراقیان لە رۆژهەڵاتی فەللوجە و شارۆچكەی گەرمە كردە ئامانج و لە ئەنجامیاندا 150 كەس لە ئەندامانی سەپای عێراق و حەشدی شەعبی كوژران.

 

بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای تەقینەوەكان سوپا و حەشدی شەعبی هەڵاتوون و ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی و ئوتومبیلی سەربازییان بەجێهێشتووە و داعش دەستی بەسەرداگرتوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com