بارزانی: داعش و هاوشێوەكانی دووبارە نابنەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان،رایدەگەێنێت،كە پێویستە خەڵك لەوە دڵنیا بكرێنەوە كە لە ئاییندەدا داعش و هاوشێوەی داعش دووبارە نەبنەوە.

 

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 5ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو هاینێز پلاسخارت وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە خاتوو جانێت سێپێن باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكار و ئەفسەری وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا“.

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ئاماژەی بە تیرۆریستانی داعشدا و هۆكاری یارمەتیدانی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە بۆ بوونی دوژمنێكی هاوبەش گەڕاندەوە كە داعشە و هەڕەشەیە لەسەر هەموو لایەك. هەروەها سەرسامیی خۆیشی بە هێز و ئیرادەی پێشمەرگە نیشاندا و ئاستی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و تیمەكانی سوپای هۆڵەندا لە مەشق و ڕاهێنان و هەماهەنگیی بۆ وەشاندنی گورزی ئاسمانی بە نموونەیی وەسف كرد. وەزیری بەرگریی هۆڵەندا جەختی لەوەیش كردەوە كە هاوكارییەكانی وڵاتەكەی و هێزی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”بارزانی سوپاسی هەڵوێستی وڵاتی هۆڵەندای كرد بۆ پشتیوانیكردنی گەلی كوردستان و هاوكاریكردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی بە ئەركێكی پیرۆزی گشت لایەك لە قەڵەم دا چونكە تیرۆریستان دژی مێژوو و ئێستا و ئاییندە و هەموو بەهاكانی مرۆڤایەتین. جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە لە گشت ڕوویەكەوە شەڕی تیرۆریستان بكرێت و شەڕی فكری و ئابوورییان بكرێت و ڕێگە لە هاتوچوویان بگیرێت. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە لەڕووی سەربازییەوە تیرۆریستان تووشی شكست هاتوون و دەبێ لە بەرەی فكر و ئابووریشەوە تووشی شكست بێن“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”بارزانی ئاماژەی بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە دا و هێمای بەوەدا كە گەلی كوردستان شانازی بەوە دەكات لە بەرانبەر تیرۆریستاندا خۆڕاگر بووە و بەرگری لە بەهاكان كردووە و سەدانهەزار ئاوارەیشی لە هەڕەشەی تیرۆریستان پاراستووە. سەبارەت بە قۆناغی داهاتوویش سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە خەڵك لەوە دڵنیا بكرێنەوە كە لە ئاییندەدا داعش و هاوشێوەی داعش دووبارە نەبنەوە“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لەم دیدارەدا مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت و ئەنوەری حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان عەبدولڕەحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم ئامادە بوون“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com