بارزانی بۆ وەزیری نەوت:هیوادارم گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا بگاتە ئەنجامێكی باش

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆبویەوەو باسی لە وردەكاریی ئەو كێشە و گرفتانە كرد كە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارا دایە بە تایبەت لە مەسەلەی نەوتدا.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 5ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق كرد“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ“.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا وەزیری نەوتی عێراقی باسی لە وردەكاریی ئەو كێشە و گرفتانە كرد كە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارا دایە بە تایبەت لە مەسەلەی نەوتدا“.

لەبەرانبەریشدا”بارزانیش سوپاسی وەزیری نەوتی عێراقی كرد و هیوای خواست كە گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی بەغدا بگاتە ئەنجامێكی باش“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com