نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت توانیویانه كه‌سێك به گومانی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه ئێزدییه ده‌ستگیربكه‌ن، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری سلێمانی به بلۆك كوژرا.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: “دوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه ئێزدییه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شوێنی كاره‌كه‌ی به بلۆك كوژرا، هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ توانیان به هاوكاری ئاسایشی سلێمانی كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی ده‌ستگیر بكه‌ن”.
وتیشی: “ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستگیركراوه پێش رووداوه‌كه به ماتۆڕه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه بینراوه، بێئه‌وه‌ی له‌و شوێنه كار بكات، له‌كاتی وه‌رگرتنی وته‌كانیشی نكوڵی له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كردووه و به بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه”.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، كورده‌و دانیشتووی شاری سلێمانیه، ده‌شڵێت: “بۆ به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له ئێستادا ناتوانین هیچ شتێكی دیكه له‌وباره‌یه‌وه بدركێنین”.
رۆژی 11 ی ئایاری 2015، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی ئێزدی له شوێنی كاره‌كه‌ی له نزیك گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی كوژرا.