نوچه نێت
شاره‌زاییه‌كى تیرۆر ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌بوعه‌لاى عه‌فرى ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له كوردستان له بیاره بووه و به‌یعه‌تى بۆ ئه‌نساڕ ئیسلام كردووه و تا له‌ساڵى 2003 له‌كوردستان ماوه‌ته‌وه.
هیشام هاشمى كه یه‌كێكه له شاره‌زایانى داعش و ناوبانگێكى جیهانى هه‌یه. و چه‌ندین لێكۆلینه‌وه و تویژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر داعش كردووه. وتارێكى كورتى له په‌یجه‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئه‌بوعه‌لاى عه‌فرى نووسیوه و له وتاره‌كه‌دا ده‌ڵێ” ناوى ته‌واوى عه‌بدولره‌حمان مسته‌فایه و له ناوه‌رۆاستى هه‌شتاكانه‌وه تووشى دیندارى توندڕه‌و بووه و له چه‌ندین گوند هاتوچۆى كردووه بۆ بڵاوگردنه‌وه‌ى فیكره‌كه‌ى و به‌تایبه‌تى له‌گۆنده‌كانى ته‌له‌عفه‌ر و گه‌یاره و به‌عاج” هاشمى باس له‌وه ده‌كات كه له‌لاین ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رووبه‌رووى گرتن و راوه‌دوونان بۆته‌وه بۆیه ناچار بووه سه‌فه‌رى ئه‌فغانستان بكات و له‌وێ بن لادن ببینى.
ئه‌وه‌ى له‌وتاره‌كه‌ى هیشام هاشمى سه‌یره و پێشتر كه‌س ئاماژه بۆ نه‌كردووه ئه‌وه‌یه له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌فرى ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له‌كوردستان بووه. له‌وانه ماوه‌یه‌كى زۆر له‌بیاره بووه و دواتربه‌یعه‌تى بۆ ئه‌نساروئیسلام كردووه له‌ساڵى 2000 و له ساڵى 2003 گه‌ڕاوه‌ته موسڵ و ماوه‌ی ساڵێكیش رێكخراوێكى تیرۆریستى دامه‌زراندووه له ته‌له‌عفه‌ر به‌ناوى سه‌رایاى جیهاد و دواتر له‌ساڵى 2004 به‌یعه‌تى بۆ زه‌رقاوى كردووه. هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا به‌رپرسیارێتى له هه‌یئه‌تى شه‌رعى شمال وه‌رگرتووه له رێكخراوى (القاعده فی العراق). كاره‌كانى ئه‌و ماوه‌یه‌ى بریتی بووه له رفاندن و ده‌ركردنى كه‌مینه‌كان له‌ناوچه‌كانى موسڵ و كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین. دواتریش بۆته ئه‌ندامى مه‌جلیسى شورا له رێكخراوى تیرۆریستى ده‌وڵه‌ى ئیسلامى له عێراق كه سه‌ركردایه‌تى ئه‌بوعومه‌رى به‌غدادى. له‌دواى كوشتنى ئه‌بو عومه‌رى به‌غدادى . چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌بو عه‌لا عه‌فرى ببێته خه‌لیفه‌ى ده‌وله‌ى ئیسلامى به‌ڵام ئه‌مه مایه‌وه و به‌هۆى نامه‌یه‌كى بن لادنه‌وه ئه‌بو به‌كركرایه به‌رپرسى ده‌وڵه‌ى عێراقى ئیسلامى. له‌ساڵى 2014 عه‌فرى به‌یعه‌تى بۆ ئه‌بو به‌كر كرد.