نوچەنێت.ههولێر:
بههۆی ئاگادارنهكردنهوهی بۆ كۆبونهوهی لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكان جێگری سەرۆکی پەرلەمان رهخهنهی توند له سكرتێر و سهرۆكی پهرلهمان دهگرێت و دهڵێت، ئاگادار نەکردنەوەمان لەکۆبونەوەیەکی وا گرنگ و هەستیاردا پتر لەمانایەک هەڵدەگرێ و بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵ کردن نیە.
نووسینگەی راگەیاندنی جهعفهر ئیمینكی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بههۆی ئاگادارنهكردنهوهی بۆ كۆبونهوهی لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكان رونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوهو رایدهگهێنێت: هۆکاری ئامادەنەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەو کۆبونەوەیە ئاگادارنەکردنەوەی بوە لەلایەن بەرێزان سەرۆک و سکرتێر یاخود نووسینگە بەرێزەکانیان کەبەداخەوە ئەمە چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە.
لهبهشێكی تری رونكردنهوهكهش دهڵێت: ئاگادار نەکردنەوەمان کوردستان لەکۆبونەوەیەکی وا گرنگ و هەستیاردا پتر لەمانایەک هەڵدەگرێ و بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵ کردن نیە.
دهقی رونكردنهوهكه:
روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ رای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن
ئەمرۆ پێنچ شەممە ١٤/٥/٢٠١٥ هەواڵی کۆبونەوەی سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بڵاوکرایەوە گوایە لەو کۆبونەوەیە بەرێز جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئامادەنەبوە
لێرەوە بەتەواوی دەزگاکانی راگەیاندن و رای گشتی رادەگەێنین تاکە هۆکاری ئامادەنەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەو کۆبونەوەیە ئاگادارنەکردنەوەی بوە لەلایەن بەرێزان سەرۆک و سکرتێر یاخود نووسینگە بەرێزەکانیان کەبەداخەوە ئەمە چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە.
وەک هەموولا دەزانن پەرلەمانی کورستان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی کارەکانی بەڕێوەدەچێت و ئەم خولەی پەرلەمان و کابینەی حکومەتەکەی لەسەر بنەمای تەوافوقی نێوان پێکهاتەکان و فەرامۆش نەکردنی هیچ کەس و لایەنێکە بۆیە ئاگادار نەکردنەوەی بەرێز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکۆبونەوەیەکی وا گرنگ و هەستیاردا پتر لەمانایەک هەڵدەگرێ و بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵ کردن نیەو دووپاتی دەکەینەوە ئەنجام دانی ئەو جۆرە کۆبونەوانە بێ ئاگادارکردنەوەی ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان چ لەئێستا و چ لەئایندە ئاکامەکەی نەزۆک دەبێ و هیچ بەرهەمێکی لێ شین نابێ
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک پەرلەمانی کوردستان
١٤/٥/٢٠١٥