ناوه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی‌ په‌رله‌مان

0

نوچەنێت.هەولێر:

پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لەسەر چارەسەر كردنی كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا هەڵوێستەكانیان یەك دەخەن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت،به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی تایبه‌تمه‌ند به‌ بواره‌كه‌، سەردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد ولەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە.

دواى كۆبونەوەكەش د.یوسف محەممەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوەڕكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو.

لای خۆیەوە د.یوسف محەممەد وتی”لەجیاتی ناردنی بودجە بەغدا ستەمی لە هەرێمی كوردستان كردوە“.

وتیشی”كۆدەنگی هەبووە كە لەوە زیاتر ناتوانین چاوەڕی بودجە بڕین بكەین لەلایەن بەغداوە“.

لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی وتی”لەم كۆبونەوەدا دوا بابەتەكانی نەوتمان لەنێوان هەرێم و بەغدامان خستەڕوو“.

بارزانی راشیگەیاند”حكومەتی عێراق پابەندی رێكەوتنەكە نەبووە“.

سەرۆكی حكومەت جەختی لەوەشكردەوە”دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێكەوتن دەنا رێگە چارەی تر دەگرینە بەر“.

نێچیرڤان بارزانی ئاشكراشی كرد كە”هه‌رێم ئه‌ركی‌ خۆی‌ جێبه‌جێكرد له‌پابه‌ندبون به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا،بەڵام به‌غدا وه‌ك كریاری‌ نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات“.

سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت وتیشی”ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌ی‌ خۆمان بفرۆشین له‌بازاره‌كانی‌ جیهان پاره‌ی‌ زیاترمان ده‌ستده‌كه‌وێت، وه‌ك له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌غدا بۆمان ده‌نێرێت“.

راشیگەیاند كە”بریار نیه‌ هیچ وه‌فدێك بنێرنه‌ به‌غدا‌و ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ و هۆشیار زێباری‌ كۆده‌بنه‌وه‌‌و بۆ تاوتوێكردنی‌ كێشه‌كان“.

وتیشی”نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا تێكی‌ بده‌ین‌و ئه‌مریكاشمان له‌پێشێلكارییه‌كانی‌ به‌غدا ئاگادار كردوه‌ته‌وه“.

بارزانی رەتیشی كردوە كە نەوتیان بە ئیسرائیل فرۆشت بێت.

ئەوەشی خستەڕوو كە هەندێك لێدوان لە بەغدا دەرێت خزمەت بە هیچ لایەك ناكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com