نوچەنێت.هەولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت،بەغدا كەمتر لە نیوەی پارەكەی بۆ هەرێم ناردوە لەهەمان كاتیش لە فڕۆكەخانە لە 10% پارەی تری ئێمەیان كەم كردوەتەوە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت،به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی تایبه‌تمه‌ند به بواره‌كه، سەردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد ولەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە.
لەوتەێكیشدا نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوەنەكەدا وتی”رێكەوتنی ئێمە لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەساسی یاسای بودجەی 2015 بوەو جگە لەوە هیچ رێكەوتنی ترمان نیە“.
وتیشتی”ئێمە پابەندی رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بووین، بەڵام بەغدا پابەند نەبووە“.
بارزانی راشیگەیاند”كەوەزعی عێراق باش بوو حكومەتی عێراق لە رێكەوتنەكە ساردبۆوە“.
سەرۆكی حكومەت جەختی لەوەشكردەوە”بەغدا كەمتر لە نیوەی پارەكەی بۆ ناردوین لەهەمان كاتیش لە فڕۆكەخانە لە 10% پارەی تری ئێمەیان كەم كردوەتەوە“.
نێچیرڤان بارزانی ئاشكراشی كرد كە”هەرێمی كوردستان دەستکاری هیچ پارەیەکی بانکی بازرگانی عێراقی نەکردووە، تا بەغدا پارەمان لێبگێڕێتەوە“.