نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌رپرسی لقی چواری پارتی له سلێمانی دەڵێت، له‌گه‌ڵ سیستمێكی حكومڕانیداین كه په‌رله‌مان تێیدا به‌رجه‌سته بێت و له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت.
سه‌عید سه‌لیم ئاغا، به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی بە خه‌ندانی راگەیاندوە”زه‌مانه‌تی دروست نه‌بوونی دیكتاتۆر ده‌ستوور و هێزی خه‌ڵكی كوردستانه و له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ بوارێك بۆ دروستبوونی دیكتاتۆر نییه، دیكتاتۆر گه‌ر دروست ببێت سیستمی حكومڕانی دروستی ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه ژینگه سیاسیه‌كه‌یه دروستی ده‌كات”.
له‌باره‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت”له‌گه‌ڵ سیستمێكی حكومڕانیداین كه په‌رله‌مان تێیدا به‌رجه‌سته بێت و له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت”.
ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت”ئه‌وه‌ش بڕوای ئێمه‌یه به پێدانی ئه‌و مافه به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان”.