پەرلەمان و حكومەت لە كۆبونەوەدان

0

نوچەنێت.تایبەت:

هەروەكو بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و گاز بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ قسەكردن لەسەر رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئێستاشدا لە كۆبونەوەدان.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت،به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی تایبه‌تمه‌ند به‌ بواره‌كه‌، سەردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.

بەپێ زانیارییەكانی نوچەنێت بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا”گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و پرسی نه‌وت ‌و بودجه و پابەندنەبوونی عێراق بە رێككەوتنەكەو وه‌رگرتنی بۆچوونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ‌و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بكرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیار ‌و هه‌نگاوێكی داهاتوو به‌ هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانی ‌و یه‌كده‌نگی بێت كە هەرێمی كوردستان دژ بەبەغدا دەیگرێتەبەر“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com