نوچه نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكرایان كردووه له قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر چه‌كداره‌كانى داعش یه‌كتر ده‌كوژن و ئه‌مه‌ش دواى كوژرانى كه‌سى دووه‌مى داعش دێت كه خه‌ڵكى ته‌له‌عفه‌ر بوو.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سایتى ” وردنا” بڵاوى كرۆدته‌وه دوێنێ دواى مردنى ئه‌بو عه‌لاى عه‌فرى كه كه‌سى دووه‌مى داعش بوو و خه‌ڵكى ته‌له‌عفه‌ر بوو. ئاژاوه له قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته نێوان چه‌كدارانى داعش. وه‌ك سایته‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته له‌نێوان چه‌كدارانى عه‌ره‌ب و چه‌كدارانى شاره‌كه له ئه‌نجامیش دا 3 له چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان كوژراوه كه خۆیان به موهاجیر ناو ده‌بن و دووكه‌سى له‌چه‌كدارى ناوخۆى ته‌له‌عفه‌ر كوژراوه.
چه‌كداره‌كانى داعش یه‌كتر ده‌كوژن
0
Share.