كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ده‌سه‌ڵات له ترسا چاكسازی ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، رایده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌سه‌ڵات بێزاره، ده‌شڵێت “ده‌سه‌ڵات خه‌ریكه له ترسان چاكسازی ده‌كات”.
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، رایگه‌یاند، خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات بێزاره، وتی “بێگومان خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌سه‌ڵات بێزاره، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه خه‌ڵك سه‌ركوتكراوه و فشاری زۆری له‌سه‌ربووه نه‌یوێراوه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ، خه‌ڵكێكیش هه‌یه له‌به‌رترس و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته و به‌رگریان لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لێبدرێ خه‌ڵك زیاتر دێته مه‌یدانێ”، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بۆ زیاتر سه‌لماندنی وته‌كانی، وتی “به‌ڵگه‌ش خۆپیشاندانه‌كانه، به ئاره‌زووی خۆیان نه‌چونه‌ته ماڵه‌وه، به‌ڵكو به‌هێز سه‌ركوتكران، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گۆڕانگاری و چاكسازی گرنگ و ڕیشه‌یی نه‌كات هه‌مو رۆژ چاوه‌رێ ده‌كرێ خۆپیشاندان سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئیداره‌و هه‌لسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات بێزاره”.
ئه‌و پێیوایه ده‌سه‌ڵات له هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك بێزراوه، وتی “ده‌سه‌ڵات سته‌م و جیاوازی و نادادگه‌ری و خراپه‌كاری ده‌كات، هه‌ر ده‌بێ به‌خۆی دابچێته‌وه، خه‌ڵك وشیاره‌و چیدیكه قه‌بوڵ ناكات، هه‌لو مه‌رجی ده‌وروبه‌ریش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كوردستان هه یه، یه‌ك حكومه‌ت له ناوچه‌كه بروخێ كاریگه‌ری له سه‌ر كوردستان ده‌بێت”.
وتیشی “له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری ده‌ره‌كی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان جارێ ده‌سه‌ڵات له كوردستان ده‌مێنێته‌وه، ده‌سه‌ڵات خه‌ریكه له ترسان چاكسازی ده‌كات، وه‌لێ پێی شه‌رمه بڵێ له به‌ر خه‌ڵك و ئۆپۆزیسۆنه، ده‌نا پێشتر به قه‌د نوكی ده‌رزی باسی له‌به‌ر نه‌بوو، هه‌ر به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی ده‌چوو، ئیتر ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كه‌ن خه‌ڵك قه‌بوڵ ناكات، چه‌ند ساڵه خه‌ڵك ده‌چه‌وسێننه‌وه، خۆیان چاك نه‌كه‌ن له مه‌ترسیدان، باشترین چاره‌سه‌ریش رازیكردنی موعاره‌زه و چاكسازی و دروستكردنی حكومه‌تێكی ته‌وافوقی كارایه”.