٥٠٠ چەكداری داعش لە شنگال کوژران

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند،زیاتر لە 500 تیرۆریستی داعش كوژراون و، بە سەدانیشیان لێ بریندار بووە.

عەقید نادر خەمۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمی راگەیاندوە”لە سای پێشمەرگەوە ئاساییشی ناوچە ئازادكراوەكان زۆر دابین و باشە؛وا بەرەبەرە خەڵكە ئاوارەکە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان. جا با خەڵكی سنوون و دەوروبەریشی بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان”.

وتیشی”لەوەتی مانگ و نیوێکە هاتوومەتە شنگال،زیاتر لە 500 تیرۆریستی داعش كوژراون و، بە سەدانیشیان لێ بریندار بووە؛ڕۆژ نییە پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگە و بارەگاكانی داعش بۆردومان نەكەن؛ ئەوەتا داعش لێرە زۆر بێهێز بوونە و، ئیتر یەك هێرشیشیان پێ ناکرێت؛ چ پەلامارێکیش دەدەن، بە سەرشۆڕی دەیاندەینە دواوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com