نوچه نێت
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێ پرسینه‌وه و دادوه‌رى دانراوه. به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌ند كه‌سانێك له ده‌ستو پێوه‌نده‌كه‌ى نیو ملیۆن به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره و هه‌ر به‌و به‌ڵگانه‌ش ده‌توانرێت به تۆمه‌تى تاوانى جه‌نگ تۆمه‌تبار بكرێن. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى رۆژنامه‌ى گاردیان بڵاوى كردۆته‌وه. به‌ڵگه‌كان به‌ڵگه‌ى فه‌رمى حكومه‌تى سوریان و له‌رێگاى چه‌ندین كه‌سى سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تى سوریاوه ئه‌و به‌ڵگانه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كراوه‌ن. هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كیش پێكهاتووه كه له په‌نجا لێكۆڵه‌ر پێكد ێت. كاریان تاوتوێكردنى به‌لگه‌كانه. و چه‌ندین ڤیدیۆش هه‌یه كه ده‌بێت ببینرێن. جیا له‌مانه‌ش وه‌ك له راپۆرته‌كه روون كراوه‌ته‌وه سێ كه‌یسى سه‌ره‌كى دروست ده‌كرێت یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به سه‌ركوتكردنى ناره‌زاییه‌كانى خه‌لكه‌وه هه‌یه كه له‌ساڵى 2011 روویدا و كه دواتر بووه هۆى كوشتنى 220 هه‌زار كه‌س . له‌كه‌یسى یه‌كه‌مدا ئه‌سه‌د و شانه‌ى به‌رێوه‌به‌ردنى قه‌یران تۆمه‌تبار ده‌كرێت و دووه‌م رووبه‌رووى نوسینگه‌ى ئاسایشى نیشتمیانى ده‌كرێته‌وه كه سه‌ركرده‌كانى هه‌واڵگری و ئاسایش. به‌ڵام له كه‌یسى سێیه‌مدا لیژنه‌ى ئه‌منى له‌دێر زو و ره‌قه تۆمه‌تبار ده‌كرێت. به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى گاردیان ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه كه ورده‌كارى هه‌موو فرمانه‌كان دیاره كه بۆ سه‌ركه‌وتكردنى ناره‌زییه‌كان دراوه.