نوچەنێت.ههولێر:
وەزارەتی دارایی رایدەگەێنێت،سبەینێ فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە و رۆژی یەك شەممەش وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابووری موچە وەردەگرن و رۆژی دووشەممەش موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
بەپێ راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە تێدا هاتووە: سبەی پێنج شەممە 14 ی 5 ی 2015 مووچەی مانگی سێی 2015 فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكرێت“.
هەروەها لەراگەیەنراوەكە هاتوە”یەك شەممە 17ی 5 ی 2015 موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەشدەكریت“.
وەزارەتی دارایی دەشڵێت”رۆژی دووشەممە 18 ی 5 ی 2015 موچەی وەزارەتی پەروەدرە دابەش دەكرێت“.