نوچه نێت
به‌رپرسێكى پاراستنى شوێنه‌وار ئاشكراى ده‌كات كه داعش 12 هه‌زار پارچه‌شوێنه‌وارى بردووه و به‌هه‌ر یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه ده‌توانێ هه‌زاران موشه‌ك بكرێت.
تی‌س دافیس به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى شوێنه‌وار ئاشكراى كردووه كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش له سوریا نزیكه‌ى 12 هه‌زار پارچه شوێنه‌وارى هه‌یه. تی‌س ده‌ڵێ” به‌هاى هه‌مووى ده‌كاته ملیار دۆلار و ئه‌و رێكخراوه به فرۆشتنى یه‌ك دانه شوێنه‌وار ده‌توانێت هه‌زاران موشه‌ك بكرێت”. قسه‌كانى تی‌س له‌كاتێكدایه كه له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دزینى شوێنه‌وار به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌چه‌ندین وڵاتیش به‌ده‌ستى داعش شوێنه‌واره مێژووییه‌كان رووبه‌رووى دزین و له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه.
” داعش به فرۆشتنى شوێنه‌وار ده‌توانێ هه‌زاران مووشه‌ك بكرێت”
0
Share.