نوچەنێت.ههولێر:
بەهۆی فشاری ھەرێمی كوردستانەوە بەپەلە وهزیری نهوتی عیراق گهیشته شاری ههولێر و لەئێستاشدا لە كۆبونەوەیە لەگەڵ سەرۆكی حكومەت بۆ ئەوەی کێشەی بودجەی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ بکات.
دوای ئەوەی بەغدا زانی هەرێمی کوردستان جدییە لە یەکلاییکردنەوەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا،بۆیە حەیدەر عەبادی سەرۆككوەزیرانی عێراق بڕیاریدا عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوت بنێرێتە هەولێر و بۆ ئەومەبەستەش ئێوارهی ئهمڕۆ عادل عهبدولمههدی بەسەردانێك گهیشته شاری ههولێر.
وهزیری نهوت لهگهڵ نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە كۆبونەوەدایە بۆ ئەوەی کێشەی بودجە و هۆکاری نەناردنی پارەی پێویست بۆ هەرێم و مهسهلهی ههناردهكردنی نهوت تاوتوێ بكات.
دوای كۆبونەوەكەی بارزانی و عەبدولمەهدی و زانینی رای بەغدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خۆی دەدات.
لەلای خۆشییەوە د.ئەردەڵان نوورەدینی،پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق،بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بە ئارەزووی خۆی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستانی دیاری دەکرد و بەشێکیشی لێ بڕی، ھەرێمی کوردستانیش ناڕەزایەتی دەربڕی و، فشاری لەسەر حکوومەتی بەغدا دروست کرد؛ پاش ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەو بابەتە کۆ بووە و، ئەمڕۆیش حکوومەت و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆ بوونەوە،وەزیری نەوتی عێراق بە پەلە خۆی گەیاندووەتە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە“.
وتیشی”حکوومەتی عێراق بە بیانووی ئەوەی ھەرێم پارەیەکی زۆری ئەوان قەرزدارە بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان دەبڕێت کە ئەمە ھیچ ڕاست نییە“.