كاروانێك چەكی قورسی رووسی گەیشتە عێراق

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی رووسی

 

كەشتییەكی رووسی كە جۆرەها چەكی قورسی هەڵگرتووە گەیشتە بەندەری ئوم قەسری سەر بە پارێزگای بەسرەی عێراق.

 

سەرچاوەیەك لە بەندەرەكەوە رایگەیاند كەشتییەكە چەندین جۆر چەك و تەقەمەنی قورسی هەڵگرتووە و بارەكە لە ئوم قەسر داگیراوە و رادەستی لایەنی عێراقی كراوە.

 

بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەكان، حكومەتەكەی عەبادی بەنیازە بایی 3 ملیار دۆلار چەك و تەقەمەنی لە رووسیا بكرێ.

 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بەم نزیكانە ئەو گرێبەستی چەكە دەخاتەوە بەردەم رووسەكان كە پێشووتر مالیكی ئامادەی كردبوو، بەڵام بەهۆی ئاشكرابوونی چەندین گەندەڵی جۆراوجۆر تییدا، ئەوكات راگیرا.

 

سەرچاوە عێراقییەكان وتویانە ئەو گرێبەستە بەخێرایی دێتە جێبەجێكردن و لەچوارچێوەیدا فڕۆكە و چەكی قورس و تەقەمەنی رووسی دەگەنە عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com