ئێران: ناهێڵین هیچ وڵاتێك عێراق دابەش بكات

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران وتی گەلی عێراق خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن و تاران رێگا بە هیچ وڵاتێك نادات ناكۆكی لە عێراق درووستبكات و دابەشی بكات.

 

رۆحانی وتویەتی ئێران زۆر بە گرنگییەوە لە ئاساییشی عێراق دەڕوانێ. لای خۆیشیەوە فوئاد مەعسوم سەرۆككۆماری عێراق وتی كە هەموو عێراق پێكەوە لەدژی داعش دەجەنگن و سوپاسی خۆیشی پیشانداوە بۆ ئەو هاریكارییانەی ئێران پێشكەشی عێراقی دەكات لەم رووەوە.

 

فوئاد مەعسوم ئاشكرای كردووە كە لەماوەی داهاتوو عێراق و ئێران بە هێڵی شەمەندەفەر پێكەوە دەبەسترێنەوە و غازی سرووشتیش لە ئێرانەوە بە بۆری بۆ عێراق دەنێردرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com