نوچەنێت.هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی و نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا رایده‌گه‌ێنن، هه‌رێم به ڕێككه‌وتنه‌كه‌یی عیراقه‌وه پابه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیالۆگ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق نه‌گه‌یشته ئه‌نجام ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێم ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته به‌ر.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پابەندنەبوونی حكومەتی عەبادی بە یاسای بودجە و رێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، دوای کۆبوونەوەکەش راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ خستنه‌ڕووی دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕێككه‌وتنی ٢-١٢-٢٠١٤ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٣-٥-٢٠١٣، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر ساز كرا.
دوای خستنه‌ڕووی ورده‌كاری و داتاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌شدارانی كۆبوونه‌وه كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه:
١- له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی بڕی پێویستی نه‌وت به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه و یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥، به داخه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی فیدرال پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه بارقورسییه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی داراییی هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٤ و شه‌ڕی دژی تیرۆر و بوونی زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاوا‌ره و په‌نابه‌ر و ده‌رهاویشته‌كانی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
٢- كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن و دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال.
٣- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕێككه‌وتنه‌كه و به یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی عیراقی فیدراله‌وه پابه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیالۆگ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و حكوومه‌تی فیدرال هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتبه‌ست به بڕگه‌ی ٣ له مادده‌ی ١١ی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ و به‌پێی یاسای ژماره ٥ی ساڵی ٢٠١٣ی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته به‌ر بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان.
٤- كۆبوونه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدرالی ده‌كات كه به‌پێی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێم بكات و پابه‌ند بێت به ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه‌وه.