سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی پەرلەمانی كوردستان ده‌كات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بڕیارە سبه‌ینێ پێنجشەممە ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و گاز بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی پەرلەمان بکات بۆ قسەكردن لەسەر رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کە تاوەکو ئێستا هەولێر پێوەی پابەندبووە.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێداهاتوو”به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و پابه‌ندنه‌بوونی به‌غدا به‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان ‌و ناوه‌ند، سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت ‌و بودجه‌، بڕیاره‌ سبه‌ی 2015/5/14 وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی تایبه‌تمه‌ند به‌ بواره‌كه‌، بێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان“.

بەپێ راگەیەنراوەكە”بڕیاره‌ وه‌فدی باڵای حكومه‌ت، له‌و سه‌ردانه‌یاندا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی ‌و دارایی ‌و كاروباری ئابووری ‌و وه‌به‌رهێنان ‌و پیشه‌سازی ‌و وزه‌ ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و پرسی نه‌وت ‌و بودجه‌، به‌ مه‌به‌ستی ‌و وه‌رگرتنی بۆچوونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ‌و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیار ‌و هه‌نگاوێكی داهاتوو به‌ هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانی ‌و یه‌كده‌نگی بێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com