کۆبوونەوەی بارزانی و نوێنەرانی کورد کۆتاییهات،چ لە بەرژەوەندی کوردستان بێت دەیکەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆتاییهات و سەرۆکی لێژنەی نەوت و گازیش لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت،چی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت ئەوە دەکەن.

ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پابەندنەبوونی حكومەتی عەبادی بە یاسای بودجە و رێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، دوای نزیکەی دوو کاژێر گفتوگۆ، کۆبوونەوەکە کۆتاییهات.

ئاریز عەبدوڵڵا، سەرۆکی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئێمە ئەمڕۆ بە درێژی گفتوگۆمان لەبارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو کێشانە و چۆنێتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو کرد، بێگومان ئەوەی جەختی لەسەر کرایەوە ئەوەبوو کە هەر بڕیارێک و هەنگاوێک هەبێت دەبێ بە هەڵوێستێکی نیشتمانی و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێت”.

سەبارەت بە هەڵوێستی هەرمی کوردستان لەبەرامبەر بەغدا، ئارێز عەبدوڵڵا گوتی:”ئێستا گفتوگۆ دەکەین و هەڵوێستمان کردووە بە یەک و دواتریش وەزیری نەوتی عێراق دێتە هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، لە دواجاریشدا هەر هەڵوێستێک پێویستی بە بڕیارێک بێت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەرانی کورد لە بەغدا و وەزیرانی کورد لە بەغدا، پێویست بە هەرشتێک بکات ئەوە دەکەین”.

ئارێز عەبدوڵڵا لە وەڵامی ئەوەی ئەگەر بەغدا پابەند نەبوو و گفتوگۆکان ئەنجامی نەبوو هەڵویستی هەرێمی کوردستان چی دەبێت، گوتی:” لایەنە سیاسییەکان، حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، هەموو لەبەرامبەر ئەو کێشانە یەک هەڵوێست و یەک بڕیار دەبین و چی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت ئەوە دەکەین، ئەگەر گوشارەکان و گفتوگۆکان ئەنجامێکی نەبوو ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ دەستوور، کە دەستوور خۆی دەڵێت، جێبەجێکردنی دەستوور مایەی مانەوەی عێراقە بە یەکپارچەیی ، ئەوە بەو مانایە دێت کە ئەگەر هاتوو دەستوور جێبەجێ نەکرا و عێراق سووربوو لەسەر جێبەجێنەکردنی دەستوور، ئەوە دەبێت ئێمە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com