حكومەتی هەرێم: عەبادی ویستی پارەكەمان بكاتە نیوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، عەبادی دەیویست لە فڕۆكەخانە ئەو بودجە كەمەی بۆ هەرێم تەرخانیكردبوو بیكاتە نیوەو تەلەفۆنی كردبوو كە نیوەی بگێڕنەوە.

ئامانج رەحیم،سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوە”لەكاتی گەیشتنی پارەكە بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا،حەیدەر عەبادی تەلەفۆنی بۆ وەزارەتی دارایی كردبوو،كە نیوەی ئەو 543 ملیار دینارەش بگێڕنەوەو نەینێرن بۆ هەرێمی كوردستان،دواتر بەهۆی وەزارەتی دارایی عێراقەوە رازیبوو تەنیا 10% لەو 543 ملیار دینارە بگێڕدرێتەوە”.

فازڵ نەبی،جێگری وەزیری دارایی عێراق بە هەمان دەزگای ناوبراوی راگەیاندوە”بەهۆی هەڵوێست و هاتنە ناوەوەی هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق،حەیدەر عەبادی رازیبوو كە نیوەی پارەكە نەگێڕدرێتەوەو 488 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.

ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق لە هەولێر كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پابەندنەبوونی حكومەتی عەبادی بە یاسای بودجە و رێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com