نوچەنێت.ههولێر:
هەڵمەتی پاراستنی روباری دیجلە و زۆنگاوەكانی عێراق،رایدەگەێنێت كە توركیا بەدروستكردنی بەندای زۆر بوەتە مەترسی بۆ سەر ئاوی عێراق و هەرێم،لەهەمان كاتیش داوای راگرتنی ئەو بەنداوانەی توركیا دەكات.
هەڵمەتی پاراستنی روباری دیجلە و زۆنگاوەكانی عێراق لهلایهن كۆمهڵێك له رێكخراوهكانی نێودهوڵهتی له ئاستی وڵاتانی رۆژئاوا و ئهوروپا، بههاوبهشی لهگهڵ ژمارهیهك له رێكخراوی لۆكاڵی له ئاستی كوردستان، عێراق، توركیا و ئێران لەوەتەی ساڵی 2012 وە كار بۆ راگرتنی دروستكردنی بهنداوه گهورهكانی توركیا و ئێران لهسهر ئهو رووبارانهی دهڕژێنه ناو عێراق و كوردستان دەكات كه بهو هۆیهوه وشك دهبن و ئهوهش مهترسی ههڵگیرسانی شهڕێكی گهورهی لێ دهكرێت لهناوچهكهدا.
لەنامەیەكی ئەو هەڵمەتەدا كە ئاڕاستەی هەریەكە لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی یونسكۆ كراوەو وێنەێكی بۆ نوچەنێت نێراوە تێداهاتووە”عێراق رووبەرووی ئاستەنگی گەورە بۆتەوە بەهۆی كەمی ئاوەوە، توركیاش بەردەوامە لەسەر دروستكردنی بەنداوەكان لەچوارچێوەی پڕۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ كە ناسراوە بە” پڕۆژەی گاپ GAP لە توركیا”، هەروەها كاركردنیان بەردەوامە لەسەر تەواوكردنی بەنداوی ئەلیسۆ كە جێگەی مشتومڕی توندە و بارودۆخی ناهەمواری عێراقی قۆستۆتەوە بۆ دروستكردنی ئەم بەنداوە بەبێ راوێژكردن بە عێراق، هەرچەند بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بۆ ئەو كارە دەبێت راوێژ بكات،بۆیە هەڵمەتەكەمان داوای راگرتنی دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ دەكات“.
هەڵمەتەكە راشیدەگەێنێت”بەرەنگاری هەر یاریكردنێكی ئەنقەست دەبێتەوە بە سەرچاوە ئاوییەكان وەك ئامرازێك بۆ هەژموونی سیاسی و بەكارهێنانی وەك ئامرازێكی شەڕ لەكاتی ململانێی سەربازیدا. دەستگەیشتن بە ئاو مافێكی بنەڕەتی مافەكانی مرۆڤە و نابێت وەك چەكێك بەكاربهێنرێت“.
دەقی نامەی هەڵمەتەكە:
هەڵمەتی پاراستنی روباری دیجلە و زۆنگاوەكانی عێراق:
نامەیەكی كراوە بۆ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی یونسكۆ
بەبەردەوامی قەیرانی ئاو لە عێراق گەورەتر دەبێت و لە كەمبوونی سەرچاوە ئاوییەكان و خراپ بەڕێوەبردنی گۆڕاوە بە قەیرانێكی ئاڵۆز بەهۆی ئەو ململانێیەوە كە ئێستا لەناوچەكەدا هەیە.
سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بۆ فشار خستنەسەر گەلی عێراق بەكاردەهێنرێت، چونكە رێكخراوی تیرۆریستی “داعش” كۆنترۆڵی چەند دامەزراوەیەكی ئاوییان كرد و بەكاریهێنا لە تاكتیكە شەڕانگێزەكانیدا، هەندێك ناوچەی نغرۆی ئاوكرد و، ئاویشی لە چەندین ناوچە بڕی، لەپێناوی سەپاندنی خۆی بەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا، ئەوەش بۆتە هۆی زیاتر ئاڵۆزكردنی قەیرانی ئاو لە عێراقدا.
كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بەرپرسیارە لەو هەڕەشانەی كە دەكرێنە سەر ژێرخانی ئابووری ئاو لە عێراقدا، ئەوەتا هێزە هاوپەیمانەكان بە چڕی بۆردمانی ناوچەكانی دەورووبەریی بەنداوی موسڵ و شوێنە ئاوییەكانی دیكەیان كردووە، كە بۆی هەیە زیانی گەورەی بەو دامەزراوە گرنگانە گەیاندبێت كە هاونیشتمانی عێراقی دەخاتە بەردەم مەترسی راستەقینەی كەمی ئاو و لافاو لە هەمانكاتدا.
هەڵمەتی رزگاركردنی روباری دیجلە و زۆنگاوەكانی عێراق لەوەتەی ساڵی 2012 وە كار لەسەر بابەتی پاراستنی چەندایەتی و چۆنایەتی ئاوی گەورە رووباری عێراق، رووباری دیجلە و پاراستنی میرات و كەلەپووری رۆشنبیری سەر ئەو رووبارە دەكات. ئەو دەستدرێژییەی ئەم دواییەی “داعش ” بۆ سەر كەلەپووری رۆشنبیری عێراقی و ناوچە و شوێنەوارەكانی نەمرود و حەزەر “كە ئەوەی داوییان خرابووە سەر شوێنەوارە جیهانییەكان “، پرسی پاراستنی شوێنەوارە مێژووی و كلتوورییەكانی كردە پرسێكی گرنگ و پێشوەخت.
ئێمە پێمان وایە پاراستنی شوێنەوارە كلتووری و سروشتییەكان دەبێت هاوشان بن، جگە لەوەی كە پێویستە شوێنەوارەكان بپارێزرێن، پێویستە عێراق گەرەنتی گەیشتنی ئاوی پێویست بكات بە زۆنگاوەكان و ، لەو پێناوەشدا هەموو توانایەكی وەگەڕبخات بۆ پاراستنی ئەو شوێنەوارە سروشتی و كلتووریانە.
عێراق رووبەرووی ئاستەنگی گەورە بۆتەوە بەهۆی كەمی ئاوەوە، توركیاش بەردەوامە لەسەر دروستكردنی بەنداوەكان لەچوارچێوەی پڕۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ كە ناسراوە بە” پڕۆژەی گاپ GAP لە توركیا”، هەروەها كاركردنیان بەردەوامە لەسەر تەواوكردنی بەنداوی ئەلیسۆ كە جێگەی مشتومڕی توندە و بارودۆخی ناهەمواری عێراقی قۆستۆتەوە بۆ دروستكردنی ئەم بەنداوە بەبێ راوێژكردن بە عێراق، هەرچەند بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بۆ ئەو كارە دەبێت راوێژ بكات، بۆیە هەڵمەتەكەمان هەڵمەتی رزگاركردنی رووباری دیجلە داوای راگرتنی دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ دەكات.
بەم دواییانە گفتوگۆیەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا دەستی پێ كردەوە و، بەغدا داوای گەرەنتیكردنی زۆرترین رێژەی ئاو دەكات، واتا بەغدا هێشتا جەخت لە بابەتی پشكی خۆی لە ئاو دەكاتەوە نەك مافی عێراقییەكان لە ئاو لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا. ئێمە پێمان وایە ئەو گرفتێكی گەورەیە كە تەنها جەخت لەسەر پشك لەئاوەكە بكەیتەوە، ئەوە وا دەردەكەوێت كە توركیا مافی هەیە هەرچی بیەوێت لە دروستكردنی بەنداو بیكات و عێراقیش تەنها بەلایەوە گرنگە كە چەند ئاوی دەگاتێ، ئەوەش مەترسیدارە كە زیادەڕۆیی بە مافی یاسایی عێراقەوە دەكات كە دەبێت لەهەر دروستكردنی بەنداو یان هەر گۆڕانكارییەكدا كە كار بكاتە سەر مافی عێراقییەكان لە ئاودا، راوێژ بەعێراق بكرێت. هەروەها جەختكردنەوە لە سەر پشكە ئاوییەكان ئەوە دەردەخات كە تەنها چەندایەتی گرنگە، ئەوەش وەلاخستنی هۆكارێكی مەترسیدارە كە ئەویش چۆنایەتی ئەو ئاوەیە كە دەگاتە عێراق.
هەڵمەتەكەمان دەیەوێت جەخت لە مافە ئاوییەكانی عێراق بكاتەوە، لەنێوانیاندا پابەندبوونی وڵاتانی سەروچاوە بە رواێژ بە دراوسێكانیان لەو وڵاتانەی ئاوی رووبارەكانی تێدەڕژێ و تێپەڕ دەبێت بۆ دروستكردنی پڕۆژەی ژێرخانیی ئاویی و بەنداو، بەتایبەتی ئەو پڕۆژە و بەنداوانە كاریگەری زۆریان دەبێت لەسەر هەموو ئەو عێراقییانەی كە لەبەردەم ئەو بەنداوانە دەژین.
بەم دواییانە هەڵمەتەكەمان سەر لیستەكانی فراوانتر كرد بۆ ئەوەی ئامانجی پاراستنی ژێرخانی ئاوی بەتەواوی و گەرەنتیكردنی ئاو بۆ هەموو عێراقییەكان لەخۆ بگرێت. هەڵمەتەكەمان بەرەنگاری هەر یاریكردنێكی ئەنقەست دەبێتەوە بە سەرچاوە ئاوییەكان وەك ئامرازێك بۆ هەژموونی سیاسی و بەكارهێنانی وەك ئامرازێكی شەڕ لەكاتی ململانێی سەربازیدا. دەستگەیشتن بە ئاو مافێكی بنەڕەتی مافەكانی مرۆڤە و نابێت وەك چەكێك بەكاربهێنرێت، بەكارهێنانی ئاو بۆ كۆنترۆڵكردنی دانیشتوان لە كاتی ململانێدا پێشێلكارییەكی راستەوخۆی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.
هاونیشتمانیانی عێراق و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی داوای زانیاری زیاتر و پەیڕەویكردنی پرەنسیپی بێگەردی لە بابەتەكانی ئاودا دەكەن لە حكومەتی عێراقی بەتایبەتی لەبارەی ئەو گفتوگۆیانەی كە لەبارەی ئاوەوە دەكرێن بە پێی یاسای نێودەوڵەتی لەئەستۆی عێراقدایە كە بەرپرسیارێتی مافی هاونیشتمانیانی لە ئاو لە ئەستۆبگرێت، بارودۆخ هەرچییەك بێت لەو بەرپرسیارێتییە ناگۆڕێت. بەنداوی ئەلیسۆ و پڕۆژی GAP لەتوركیا بەگشتی و ئەو بەنداوانەی كە ئێران دروستیان دەكات هەڕەشەی راستەوخۆن لەسەر مافە ئاوییەكانی عێراقییەكان. بۆیە داوا لەحكومەتی عێراق دەكەین كە كاربكات بۆ پاراستنی مافە ئاوییەكانی عێراقییەكان و رێگری بكات لە بەكارهێنانێكی ئاو وەك چەكێكی شەڕ.
پێویستە لەسەر حكومەتی عێراقی شیكردنەوەیەكی ورد بكات بۆ زمانی هەر رێككەوتننامەیەك لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی، دڵنیاش بێتەوە لەوەی ئەوان پابەند دەبن بە پرەنسیپەكانی یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە ئاو.
بەپێی پەیماننامە بەردەستەكان و یاسای نێودەوڵەتی عورفی، عێراق مافی هەیە داوای نێوەندگیری ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بكات بۆ دابەشكردنی ئاوی ئاو رووبارانەی كە لەتوركیاوە دێن، ئێمە ئەوەش دەزانین كە وڵاتی میسر بڕگەیەكی هاوشێوەی لە ناكۆكییەكانی لەگەڵ وڵاتی ئەسیوبیا بەكارهێنا كە بووە هۆی بوژانەوەی گفتوگۆكان لەسەر بەرزترین ئاستی حكومی.
ئێمە بڕوامان وایە كە پێویستە عێراق سوود لە هەموو مافەكانی لە هەموو پەیماننامەكان وەربگرێت بۆ شكاندنی هەر بەستەڵەكێك لە گفتوگۆكان و گەرەنتیكردنی رێككەوتنێكی رەوا لەگەڵ توركیا.
لەناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستانیش پێویستە دڵنیایی بدرێت كە پلانەكانی گەشەپێدانی سەر رووبارەكان سەرچاوەیەك نابێت بۆ ململانێی نێوان هەرێم و ناوچە و كۆمەڵگە ناوخۆییەكانی عێراق.
هەربۆیە، ئێمە داوا لەحكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم رێكخراوە ناحكومییە تایبەتمەندەكان دەكەین كە:
- رازیبوون و پابەندبوون بە بەكارنەهێنانی ژێرخانی ئاو “نموونی بەنداو و پاڵاوگەی پاڵاوتنتی ئاو” وەك ئامرازی فشاری سیاسی یاخود چەكی سەربازی یان بەكارهێنانی لە ململانێی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
- پەیڕەویكردنی پرەنسیپی”ئاو ئامرازی بونیادنانی ئاشتی بەردەوام لە ناوچەكەدا”
- بەشداریپێكردن بە كۆمەڵگای مەدەنی عێراقی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی كارا لە ژارەكردنی پرسەكانی ئاو، ژینگە، پرسەكانی شوێنەوارە كلتووری و سروشتییەكانی سەر رووباری دیجلە.
4-دەستپێكردن بەگفتوگۆی جددی بۆ دروستكردنی لێژنەیەكی سەربەخۆ كە كەسانی پسپۆڕ ونوێنەرانی كۆمەڵگای مەدەنی لەگەڵ نوێنەرانی حكومەت و دەستە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان لەخۆ بگرێت، بەمەبەستی باشترین بەكارهێنان لە ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فورات.
پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق و دەستبەجێ ئەم كارانە بكات:
- بەكارهێنانی مافەكانی بە پێی پەیماننامە و یاسای نێودەوڵەتی عورفی لەگەڵ توركیا ئەوەش لە رێگەی نێوەندگیری لە رێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی لێكەوتەكانی بەنداوی ئەلیسۆ و بەنداوەكانی دیكە كە دەرژێنە رووبارەكە، هەروەها پێویستە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران لەبارەی بەكارهێنانی لقە هاوبەشەكانی رووباری دیجلە.
- راگەیاندنی خواستی لە گەرەنتیكردنی ئایندەیی بۆ ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فورات كە بەتەواوی گونجاو بێت لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان. بەتایبەتی ئێمە چاوەڕوانین كە حكومەتی عێراقی بەڵێنی ئەوە بدات كە هەر پەرەسەندنێكی ئایندەیی لە نێو رووبارەكانی دیجلە و فورات گرێدراوە بە پرەنسیپی راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی دەكەونە ژێر كاریگەرییەكەیەوە بە ئامانجێكی روون كە بریتییە لە پاراستنی مافی خەڵك لە ئاو و رێگەگرتن لە وێرانكردنی زیاتری سروشت و شوێنەوارە كلتوورییەكانی سەر رووبارەكان.
- هەوڵدان بۆ راگرتنی هەوڵەكانی دروستكردن و پڕكردنی بەنداوەكان لەسەر رووبارەكانی دیجلە و فورات و لقەكانیان بەتایبەتی بەنداوی ئەلیسۆ، لەچاوەڕوانی كۆتایی هاتنی گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر بەرزترین ئاست لەبارەی كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ژینگەییەكانی ئەو بەنداوانە، بەتایبەتی لەسەر شوێن و پێگە گرنگە كلتوورییەكانی نموونەی شارەی حەسەن كیڤی كۆن لە توركیا و زۆنگاوەكانی عیراق ، كە هەردووكیان پاڵێوراون بۆ ئەوەی بخرێنە لیستی شوێنەوارە جیهانییەكانی یونسكۆ.
8.پتەوكردنی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ گەرەنتیكردنی رێككەوتنامەیەك لە چوارچێوەی ئاوی هاوبەش لە نێوان توركیا و سوریا و ئێران و عێراق كە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی بێت و مافی ئاو بۆ نەوەكانی ئێستا و ئایندە مسۆگەر بكات كە لە سەر رووبارەكانی دیجلە و فورات دەژین، ئەوەش نەك هەر لە رووی چەندایەتی ئاوەكەوە بەڵكو لەرووی چۆنایەتی ئەو ئاوەشەوە.
- ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان لەبارەی رێكارە حكومییەكان و هەوڵە پەیوەندارەكان كە تایبەتن بە پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو لە وڵاتدا.
هەڵمەتی پاراستنی روباری دیجلە و زۆنگاوەكانی عێراق
12ی ئایاری 2015
هەولێر