سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە تاران

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆك كۆماری عێراق بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبیتەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی كۆمار بڵاوی کردەوە”ئەمرۆ سێشەممە ٢٠١٥/٥/١٢ فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتا ئێرانیەكەی حەسەن روحانی كە رۆژی چوارشەممە سەرۆكایەتی مەراسیمی پێشوازیكردن لەسەرۆك مەعسوم دەكات“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”ئەمرۆ بەگەیشتنیشی لە فرۆكەخانەی میهرئاباد، لەلایەن محەمەد رەزا نیعمت زادە وەزیری پیشەسازی و كانزاكان و بازرگانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئێران و ئەندامانی سلكی دیبلۆماسی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و لێپرسراوی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری ژمارەیەك لە هێزە سیاسیەكانی عێراق لە تاران پێشوازی لێكرا“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لە بەرنامەی كاری سەردانەكەیدا، فوئاد مەعسوم لەگەڵ سەرۆكی ئێران كۆدەبێتەوە و سەردانی سەماحەتی ئایەتوڵا عوزما سەید عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەكات، هاوكات لەگەڵ هەر یەك لە عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شوراو شێخ هاشمی رەفسەنجانی سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئەو وڵاتە و عەلی شمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆدەبێتەوە“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”وەفدەكەی عێراق پێكدێت لە هەر یەك لە قوتەیبە جبوری وەزیری ژینگە و ملاس محەمەد عەبدولكەریم وەزیری بازرگانی و ژمارەیەك لە گەورە راوێژكار و شارەزایان“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com