نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌غدا، هه‌رێم ناچار ده‌كات هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبنێت و كار بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ بكات.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا هه‌رێم پێی باشه له چوارچێوه‌ی عیراقدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به‌مشێوه‌ی ئێستا له رێككه‌وتنه‌كانی پاشگه‌زببێته‌وه، ئه‌وا هه‌رێم ناچار ده‌بێت، رێڕه‌وی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بگرێته‌به‌ر.
سۆزان به‌كر،په‌رله‌مانتاری یەكێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند”حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند نییه به رێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا به ته‌واوه‌تی ره‌وانه ناكات، بۆیه هه‌رێم ناچاره ده‌سته‌واژه‌كانی هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، بخاته‌ڕوو”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده وتیشی”له مانگی نیساندا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵ له‌بری پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا له‌و باره‌یه‌وه ئیمزای كردووه، پشكی دارایی ته‌واوه‌تی هه‌رێمی ره‌وانه نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا به پاشگه‌زبوونه‌وه له رێككه‌وتنه‌كان داده‌نرێت”.
به وته‌ی سۆزان به‌كر”ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌غدا، هه‌رێم ناچار ده‌كات هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبنێت و كار بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ بكات”.