سعودیە هەڕەشە لە ئێران دەكات

0

نوچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی سعودی

 

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی دەڵێت كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی نێوان وڵاتانی عەرەب و سەرۆك ئۆباما تیشك دەخاتە سەر “جووڵانەوە دوژمنكارانەكانی ئێران” لە ناوچەكەدا.

 

پێشووتر سعودیە ناڕەزایی دەربڕیبوو لەوەی واشنتن دەستێوەردان ناكات لەو هەڵكشانەی چالاكیی هاوپەیمانە چەكدارەكانی ئێران لە ململانێ تایفەگەرییەكانی ناوچەكەدا.

 

لە لێدوانێكدا كە ئەمڕۆ لە رێگەی ئاژانسی دەنگوباسی وڵاتەكەیەوە بڵاوی كردۆتەوە، عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە وتویەتی “پشتیوانییەكی ئێرانی دەبینین لە رێكخراوە تیرۆریستییەكان و ئاسانكاریی بۆ چالاكییەكانیان لەلایەن ئەو وڵاتەوە، بۆیە كاردەكەین بۆ ئەوەی پلانێكی هاوبەشی ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو دابنێین تا پێكەوە رووبەڕووی جووڵانەوە دوژمنكارانەكانی ئێران لە ناوچەكەدا ببینەوە”.

 

بە وتەی جوبەیر لە كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی هەریەكە لە سوریا و عێراق و یەمەن دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com