نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت،ئه‌و مامه‌ڵه و پێشوازییه‌ی له ئه‌مه‌ریكا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی كراوه،له سه‌رۆكی هیچ هه‌رێمێكی فیدراڵ و سه‌رۆكی كانتۆنێك نه‌كراوه.
لەمیانەی كۆبونەوەی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران،قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كە یه‌كێك له یاوه‌رانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن،تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كه له سه‌ر داوای فه‌رمیی كۆشكی سپی بووه و تیایدا وێڕای دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا،ئاماژه‌ی به‌وه دا كه”بارزانی چه‌ندین سمیناریشی پێشكه‌ش به چه‌ند ناوه‌ندێك له ئه‌مه‌ریكا كرد و سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كردووه بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ شه‌ڕی دژی داعش هه‌رچه‌نده له ئاستی پێویستدا نییه، باسی له‌وه‌ش كرد كه سه‌رۆك ئۆباما پێزانینێكی گه‌وره‌ی بۆ ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه“.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونیشی كرده‌وه كه”له‌م سه‌ردانه‌دا گۆڕانكارییه‌كی زۆر له دید و بۆچوونی دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به كوردستان به‌دی كرا و له ئه‌مه‌ریكا زۆر شت به‌رامبه‌ر به كوردستان گۆڕاوه. ئاماژه‌ی به قسه‌یه‌كی سه‌رۆك ئۆباماش كرد كه گوتوویه‌تی: له ناوچه‌كه و له عیراقیش، ئه‌مه‌ریكا دۆستێكی دیكه‌ی وه‌ك كوردی نییه“.
قوباد تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی به سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا و ڕوونی كرده‌وه كه”له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایه‌كی فراوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ئه‌و مامه‌ڵه و پێشوازییه‌ی له ئه‌مه‌ریكا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی كراوه،له سه‌رۆكی هیچ هه‌رێمێكی فیدرال، یان سه‌رۆكی كانتۆنێك نه‌كراوه و دووپاتی كرده‌وه كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه ده‌دات“.